
یارمەتی بۆ گەڕانەوە بۆ وڵاتی خۆت
پێکەوە بڕیار لەسەر یارمەتیەکە دەدەین
هاوکات لەگەڵ گەڕانەوەی ئارەزوومەندانە، بەپێی وڵاتی مەبەستی گەڕانەوە، دەتوانرێت یارمەتیی پارەی کاش بە بڕی ٢٠٠ بۆ ١٥٠٠ یۆرۆ هەروەها یارمەتیی سوودمەندی بەرامبەر ٣٠٠٠ بۆ ٥٠٠٠ یۆرۆ بدرێت. دەتوانیت خۆت بڕیار بدەیت کە ئایا یارمەتیت دەوێت بە پارەی کاش یان لە شێوەی یارمەتی سوودمەندی.
یارمەتیی پارەی کاش

ئەگەر یارمەتیی پارەی کاش هەڵبژێریت، دەتوانیت ٢٠٠- ١٥٠٠ یۆرۆ بۆ خۆت و ١٠٠- ٧٥٠ یۆرۆ بۆ منداڵێکی خوار تەمەن هەژدە ساڵان کە لەگەڵت دەگەڕێتەوە وەربگریت.
هەروەها دەتوانیت داوای زیادکردنی یارمەتیی پارەی کاش بکەیت، بۆ نموونە بەهۆی بارودۆخی تەندروستیتەوە. زیادکردنەکە هەمیشە لەسەر بنەمای حاڵەتەکان بە لەبەرچاوگرتنی بارودۆخەکەت بە گشتی تاوتوێ دەکرێت.
یارمەتیی سوودمەندی
یارمەتیی سوودمەندی دەستەواژەیەکی فەرمییە بۆیارمەتی کە پارەی کاش نییە. ئەم جۆرە یارمەتیە دەکرێت بۆ نموونە پشتگیری بێت بۆ دەستپێکردنی کارێک، بەدەستهێنانی خانوو، خوێندن یان خزمەتەکانی چاودێریی تەندروستی.
لەبری پارەی کاش، زۆرێک یارمەتیی سوودمەندی هەڵدەبژێرن. بۆی هەیە لە بارودۆخەکەی تۆشدا بژاردەیەکی زۆر بەنرختر بێت. ئەگەر بیر لە یارمەتیی سوودمەندی دەکەیتەوە، پێویستە بیر لە دەرفەتەکانی خۆت بکەیتەوە لە وڵاتی خۆتدا. بۆ نموونە بیر لەم شتانەی لای خوارەوە بکەرەوە:
- تۆ بۆ چ بارودۆخێک دەگەڕێیتەوە؟
- پێشتر لە وڵاتی خۆتدا چیت کردووە؟
- دوای گەڕانەوە بۆ وڵاتی خۆت پێویستت بە چییە؟
- چۆن دەتوانیت بە باشترین شێوە ئەو یارمەتیە بەکاربهێنیت کە پێت دراوە؟
سەبارەت بە دەرفەتەکانی بەکارهێنانی یارمەتیەکە و ڕێوشوێنەکانی پەیوەست بە ڕێکخستنی یارمەتیە سوودمەندیەکان ئامۆژگاریت پێدەدرێت. یارمەتیی سوودمەندی لە وڵاتی گەڕانەوەتدا لە ڕێگەی پێشکەشکارێکی خزمەتی متمانەپێکراو کە تۆ هاوکاری لەگەڵد دەکەیت بۆت ڕێکدەخرێت.
یارمەتیی سوودمەندی هەمیشە لە وڵاتی خۆتدا لە ڕێگەی لایەنێکی متمانەپێکراو و دڵنیاوە ڕێکدەخرێت. بۆ نموونە دەسەڵاتدارانی وڵاتی خۆت دەستوەردان لە ڕێکخستنی یارمەتیی سوودمەندی ناکەن.

چەند ئامۆژگاریەک بۆ بەکارهێنانی یارمەتیی سوودمەندی
یارمەتیی سوودمەندی یارمەتیەکی گونجێندراوە و لەگەڵ هەر کەسێک بە جیاواز بڕیاری لەسەر دەدرێت. لەم ڤیدیۆیانەی خوارەوە سەیری ئەزموونەکانی حەسەن و فادومۆ و فەرەح بکە لە گەڕانەوەیان بۆ وڵاتی خۆیان.
ئەو لایەنەی کە خزمەتی سوودمەندی دابین دەکات بەپێی وڵاتی مەبەستی گەڕانەوە دەگۆڕێت. ئەو دابینکاری خزمەتانەی کە لەلایەن فەرمانگەی کۆچەوە بەکاردەهێنرێن یان ئەو دابینکاری خزمەتانەن کە لەلایەن IOM ەوە یان لە لایەن تۆڕی ئەوروپی بۆ دووبارە ئاوێتەکردنەوەی گەڕاوەکان (European Return and Reintegration Network) کێبڕکێیان پێ کراوە. لە عێراق، دابینکاری یارمەتیی سوودمەندی European Technology and Training Center (ETTC) ە. ئەگەر دەتەوێت زانیاری لەسەر ئەوە وەربگریت کە ئایا یارمەتیە سوودمەندیەکان دەتوانرێت بۆ چی بەکاربهێنرێن، تەماشای چیرۆکی گەڕانەوەی زیاتر بکە لە ماڵپەڕی ETTCیان ERRIN.
بەم شێوەیە یارمەتی وەردەگریت

بڕی یارمەتی پەیوەستە بە شێوەی یارمەتیەکە و وڵاتی مەبەست بۆ گەڕانەوە، یاسای فینلەندا بەرزترین ڕادەی بڕە پارەی بۆ داناوە کە ناتوانرێت تێپەڕێنرێت.
یارمەتیەکە لەلایەن دەوڵەتی فینلەنداوە، بە تایبەتیتر میگری لەگەڵ IOM ڕێکی دەخەن، IOM ڕێکخراوی کۆچی نەتەوە یەکگرتووەکانە. دەوڵەتانی تر بەشداری لە بڕیاردان یان لە ڕێکخستنی یارمەتی ناکەن.
ئەگەر مافی وەرگرتنی یارمەتیت هەبێت، ئەوا وەریدەگریت. پێدانی یارمەتیەکە لە فینلەندا و بەپێی یاساکانی فینلەندا بڕیاری لەسەر دەدرێت،. لە شوێنەکانی تر بێجگە لە فینلەندا هەر وڵاتێک یاسای تایبەتی خۆی هەیە بۆ گەڕانەوە.
پەیوەندی بکە
باسی بارودۆخی خۆتمان بۆ بکە، ئێمەش یارمەتیت دەدەین بەرەو پێشەوە. پەیوەندیکردن بە هیچ شتێکەوە پابەندت ناکات.

نامەیەکی وەتسئەپ بنێرە یان پەیوەندی بکەن بە: