پرسیاره‌کانی زۆر جار کراون
گه‌ڕانه‌وه‌ی دڵخوازانه چیه؟
مه‌به‌ست له سیستێمی گه‌ڕانه‌وه‌ی دڵخوازانه ئه‌وه‌یه که که‌سێک داوای پاراستنی نێوده‌وڵه‌تی کردبێت و بیه‌وێت به دڵخوازی بگه‌ڕێته‌وه بۆ وڵاته‌که‌ی خۆی یان وڵاتێکی دیکه که مۆڵه‌تی دانیشتنی لێی هه‌یه. ده‌کرێت که له ماوه‌ی پرۆسه‌ی په‌ناخوازیدا یان دوای پرۆسه‌که بگه‌ڕێته‌وه. گه‌ڕانه‌وه‌ی دڵخوازانه هه‌میشه بۆ ئه‌و که‌سانه پێشنیاز ده‌کرێت که مۆڵه‌تی مانه‌وه پێیان نه‌دراوه و مافی په‌نابه‌ری پێیان نه‌دراوه له وڵاته‌که‌ی که بۆی هاتوون.
کاروباره‌کانی گه‌ڕانه‌وه‌ی دڵخوازانه جێبه‌جێ ده‌کرێن له‌لایه‌ن فه‌رمانگه‌ی کۆچ (میگری) و ئه‌و ناوه‌نده‌ی پێشوازیکردنهوهکه که که‌سه‌که‌ی ده‌یه‌وێت بگه‌ڕێته‌وه لێی تۆمار کراوه. گرینگ‌ترین هاوکاری فه‌رمانگه‌ی کۆچ له کاروباری گه‌ڕانه‌وه‌ی دڵخوازانه‌دا ڕێکخراوی نێوده‌وڵه‌تیی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بۆ کاروباری کۆچبه‌رانه واته IOM ئای ئۆ ئێم گه‌شته‌کانی ئه‌و که‌سانه‌ی که ده‌گه‌ڕێنه‌وه ڕێکده‌خات و ڕاوێژکاری بۆیان ده‌کات و پێداویستیه‌کانی گروپه تایبه‌تیه‌کان دابین ده‌کات. فه‌رمانگه‌ی کۆچ له وڵاته‌کانی گه‌ڕانه‌وه چه‌ندین پێشکه‌شکه‌ری خزمه‌تگوزاری هه‌ن که هه‌ندێک ڕێکخراوی نێوده‌وڵه‌تی و لۆکاڵین که به یامرهتیی ئه‌وان فه‌رمانگه‌ی کۆچ ده‌یه‌وێت دڵنیا ببێت که گه‌ڕانه‌وه باش بگوزه‌رێت.
سیستێمی گه‌ڕانه‌وه‌ی دڵخوازانه له‌سه‌ر بنه‌مای یاسای بێگانه و یاسای پێشوازیکردنهوهیه و ڕێنما و بڕه‌کانی یارمهتیکردنهوه له فه‌رماننامه‌یێکی وه‌زاره‌تا ناوخۆدا به ووردتیر دیارکراون.
یارمه‌تیی گه‌ڕانه‌وه چیه؟
یارمه‌تیی گه‌ڕانه‌وه که به که‌سانی نه‌دار ده‌درێت بۆ ئه‌وه‌یه که یارمه‌تیده‌ر بێت بۆ که بتوانن جارێکی دیکه خۆیان بگونجێنن له‌گه‌ڵ هه‌ڵومه‌رجه‌کانی وڵاته‌که‌یان. یارمه‌تیه‌که پێک هاتووه له بلیته‌کانی فڕینه‌وه بۆ وڵاته‌که‌یان، یارمه‌تی بۆ خه‌رجه‌کانی یه‌کسه‌ر دوای گه‌ڕانه‌وه و به تایبه‌تیش بڕێکی گه‌وره‌تر بۆ خۆگونجاندنه‌وه بۆ نمونه به شێوه‌ی دامه‌زراندنی کارێکی بازرگانی بۆ خۆیان.
یارمه‌تیی گه‌ڕانه‌وه له چی پێکهاتووه؟
یارمه‌تیه‌که پێکهاتووه له تێچوونه‌کانی گه‌شته‌که، به‌ڕێکخستنی گه‌شته‌که و هه‌روه‌ها یارمه‌تیی دیسان خۆگونجاندنه‌وه بۆ ئه‌و که‌سه‌ی که ده‌گه‌ڕێته‌وه که ده‌کرێت یارمه‌تیی پاره یان یارمه‌تیی به‌رهه‌م بێت.
کۆمه‌کی پاره که یارمه‌تیی گه‌ڕانه‌وه‌دا هه‌یه له چی پێکهاتووه؟
یارمه‌تیه‌که ده‌کرێت کۆمه‌کی پاره یان کۆمه‌کیی به‌رهه‌م بێت.
مه‌به‌ست له کۆمه‌کی پاره بڕێکی پاره‌یه که ۲۰۰ ئێورۆ لێی له فینله‌ندا ده‌درێت و بڕه‌که‌ی که ماوه‌ش پاشان له وڵاته‌که‌ی.
مه‌به‌ست له کۆمه‌کی به‌رهه‌م هه‌ندێک خزمەتگوزاری، شت و به‌رهه‌من که یارمه‌تیده‌ر ده‌بن بۆ دیسان خۆگونجاندنه‌وه. ده‌کرێت به کۆمه‌کی به‌رهه‌م بۆ نمونه بۆ خۆت هه‌ندێک شوێن و شوێنی ئه‌وها په‌یدا بکه‌یت که بۆ دامه‌زراندنی کۆمپانیاکه‌ت پێویست بن، بۆ به‌کرێگرتنی خانوو، بۆ بۆ دابین کردنی خەرجەکانی خویندن یان بۆ کڕینی خزمه‌ته‌کانی ته‌ندورستی. ئه‌گه‌ر بته‌وێت داوای کۆمه‌کی به‌رهه‌می بکه‌یت، باشه که بۆ نمونه بیر له‌م شتانه بکه‌یت:
– بۆ چ بارودۆخێک ده‌گه‌ڕێیته‌وه؟
– پێشتر لە وڵاتی خۆت چیت کردووە ؟
– دوای گه‌ڕانه‌وه پێویستیت به چ هه‌یه؟
– چۆن ده‌توانیت به باشترین شێوه ئه‌و یارمه‌تیه‌ی که پێت بدرێت به‌کاربێنیت؟
له ناوه‌ندی پێشوازیکردن ڕێنمایی پێت ده‌درێت که ده‌توانیت چۆن یارمه‌تیه‌که به‌کاربێنیت و هه‌روه‌ها چۆن یارمه‌تیی به‌رهه‌می بهڕێکدهخرێت. یارمه‌تیی به‌رهه‌می بۆت بهڕێکدهخرێت به هاوکاری له‌گه‌ڵ پێشکهشکهرێکی بڕواپێکراو خزمه‌تگوزاریه‌کان له‌و وڵاته که بۆی ده‌گه‌ڕێته‌وه و هاوکاری له‌گه‌ڵ ئه‌و ده‌زگای ده‌که‌یت.
چۆن ده‌توانیت یارمه‌تیی پاره وه‌ربگریت؟
بڕی یارمه‌تیی پاره به‌پێی وڵاته‌کان و باری که‌سه‌کان ده‌گۆڕێت. وه‌زاره‌تی ناوخۆ له فه‌رماننامه‌یێکی سه‌باره‌ت به یارمه‌تیی گه‌ڕانه‌وه‌ی دڵخوازانه‌دا بڕه‌کان دیار ده‌کات.
له پێدان یارمهتیهکهدا بارودۆخی تاکه‌که‌سیی هه‌ر مشتهریێک ڕاچاو ده‌کرێت. یارمه‌تیه‌که ده‌کرێت به شێوه‌یێکی به‌رزکراو یان که‌مکراو بدرێت یان هه‌ر هیچ نه‌درێت.
که‌ی ده‌بێت بڕیار بده‌م که ته‌نیا یارمه‌تیی پاره‌م یان یارمه‌تیی به‌رهه‌مم ده‌وێ؟
شێوازی یارمه‌تیه‌که له کاتی داواکردندا له فینله‌ندا هه‌ڵده‌بژێردرێت و پاشان دوای گه‌ڕانه‌وه ناگۆڕدرێت. به‌ڵام به‌رله گه‌ڕانه‌وه ده‌توانیت شێوازی یارمه‌تیه‌که بگۆڕیت وێڕای پێشکه‌شکردنی داوانامه‌که‌ت ئه‌گه‌ر هێشتا له فینله‌ندا بیت.
که‌ی ده‌کرێت داوای یارمه‌تیی گه‌ڕانه‌وه بکه‌م؟
له هه‌موو قۆناخێکی پرۆسه‌ی په‌ناخوازیدا ده‌توانیت داوای یارمه‌تیی گه‌ڕانه‌وه بکه‌یت.
له کوێ ده‌توانم داوای یارمه‌تیی گه‌ڕانه‌وه بکه‌م؟
په‌ناخوازه‌کان ده‌توانن داوای یارمه‌تیی گه‌ڕانه‌وه له‌و ناوه‌نده‌ی پێشوازیکردن بکه‌ن که لێی تۆمار کراون وه‌کوو مشته‌ری.
خزمه‌ته‌کانی پێشوازیکردنم کۆتایی پێ هاتوون و به نایاسایی له‌م وڵاته ماوم. ئایا ده‌کرێت داوای یارمه‌تیی گه‌ڕانه‌وه بکه‌م؟
به‌ڵێ. ئه‌و کاته ده‌بێت داوانامه‌که‌ت بۆ فه‌رمانگه‌ی کۆچ بنێریت. په‌یوه‌ندی بکە به‌م ناونیشانه‌وه return@migri.fi.
ئایا یارمه‌تیی گه‌ڕانه‌وه پێم ده‌درێت؟
مه‌رجی وه‌رگرتنی یارمه‌تیه‌که گه‌ڕانه‌وه‌ی هه‌میشه‌یی و پێویستیی به یارمه‌تیه. مه‌به‌ست له گه‌ڕانه‌وه‌ی هه‌میشه‌یی ئه‌وه‌یه که ده‌بێت هه‌موو داواکاریه‌کانت بۆ وه‌رگرتنی مافی په‌نابه‌ری یان مۆڵه‌تی دیکه و سکاڵاکانت به‌تاڵ بکه‌یت. هه‌روه‌ها ده‌بێت بگه‌ڕێیته‌وه بۆ وڵاتێکی ئه‌وها که مافت و ده‌رفه‌تت هه‌بێت دوای گه‌ڕانه‌وه له‌وێ بمێنیت. یارمه‌تیی گه‌ڕانه‌وه ته‌نیا جارێک ده‌درێت، بۆیه ئه‌گه‌ر پێشتر یارمه‌تیی گه‌ڕانه‌وه پێت درابێت له وڵاتێکی دیکه بۆ گه‌ڕانه‌وه له ئه‌ورۆپا، جارێکی تر پێت نادرێت.
هاتم بۆ فینله‌ندا بۆ داوای مۆڵه‌تی کار و داواکاریه‌که‌م ڕه‌د کرا. ئایا مافم هه‌یه یارمه‌تیی گه‌ڕانه‌وه وه‌ربگرم؟
یارمه‌تیی گه‌ڕانه‌وه ته‌نیا بۆ ئه‌و که‌سانه‌یه که داوای پاراستنی نێوده‌وڵه‌تیان کردووه له فینله‌ندا. ئه‌گه‌ر داوای پاراستنی نێوده‌وڵه‌تیت نه‌کردبێت له فینله‌ندا، له‌و که‌سانه نیت که یارمه‌تیی گه‌ڕانه‌وه پێیان ده‌درێت.
داوای پاراستنی نێوده‌وڵه‌تیم کردبوو له فینله‌ندا به‌ڵام داواکاریه‌که‌م ڕه‌د کراوه. دوای ئه‌وه مۆڵه‌تی کار پێم درا بۆ ساڵێک. ئێستا داوای درێژه‌پێدانی مۆڵه‌تی کارم ڕه‌د کراوه و بڕیاری دهرکردنهوهم ده‌رچووه. ئایا مافم هه‌یه یارمه‌تیی گه‌ڕانه‌وه وه‌ربگرم؟
ئه‌گه‌ر مۆڵه‌تی دانیشتنه‌وه پێت درابێت له فینله‌ندا که پاشان نوێ نه‌کرێته‌وه، له زۆرینه‌ی حاڵه‌تدا مافت نیه یارمه‌تیی گه‌ڕانه‌وه‌ی فه‌رمانگه‌ی کۆچ وه‌ربگریت. به‌ڵام ده‌کرێت داوای یارمه‌تی له فه‌رمانگه‌ی سۆسیاڵی شاره‌که‌ت بکه‌یت. ئه‌گه‌ر بابه‌ته‌که ڕوون نه‌بێت، ده‌توانیت پرسیار له فه‌رمانگه‌ی کۆچ بکه‌ت به‌م ناونیشانه‌وه return@migri.fi.
مافی په‌نابه‌ریم/پاراستنه‌وه‌ی پله‌ی دووه‌مم هه‌یه. ئایا یارمه‌تیی گه‌ڕانه‌وه پێم ده‌درێت؟
به شێوه‌یێکی گشتی نا. به‌ڵام ده‌توانیت پرسیار له فه‌رمانگه‌ی کۆچ بکه‌ت به‌م ناونیشانه‌وه return@migri.fi.
ئه‌گه‌ر پاراستنی نێوده‌وڵه‌تیت به‌تاڵ کرابێت، ڕه‌نگه یارمه‌تیی گه‌ڕانه‌وه پێت بدرێت. به‌ڵام یارمه‌تیی گه‌ڕانه‌وه پێت نادرێت ئه‌گه‌ر مۆڵه‌تی مانه‌وه‌ت له فینله‌ندا هه‌بێت. به‌ڵام ده‌کرێت داوای یارمه‌تی له فه‌رمانگه‌ی سۆسیاڵی شاره‌که‌ت بکه‌یت.
یارمه‌تیی گه‌ڕانه‌وه چۆن به ده‌ستم ده‌گات؟
ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌که‌ت یارمه‌تیی پاره بێت، ۲۰۰ ئێورۆ له فینله‌ندا پێت ده‌درێت و بڕه‌که‌ی دیکه‌ش له وڵاته‌که‌ت له نووسینگه‌ی ئای ئۆ ئێم. ده‌بێت دوای گه‌ڕانه‌وه‌ت په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ نووسینگه‌که بکه‌یت و کاتێک بگریت بۆ وه‌رگرتنی یارمه‌تیه‌که. زانیاریه‌کانی په‌یوه‌ندیکردنی به ئای ئۆ ئێمه‌وه کاتێک که فینله‌ندا ده‌چیت پێت ده‌درێن.
ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌که‌ت یارمه‌تیی به‌رهه‌م بێت، ۲۰۰ ئێورۆ له فینله‌ندا پێت ده‌درێت به‌رله گه‌ڕانه‌وه‌ت. کاتێک که گه‌یشتیت به وڵاته‌که‌ت، په‌یوه‌ندی بکه له‌گه‌ڵ ئه‌و پێشکه‌شکه‌ری خزمه‌تگوزاریه‌که بۆت دیارکراوه بۆ به‌ڕێکخستنی یارمه‌تیه بهرههمیهکهت. یارمه‌تیه‌که بهڕێکدهخرێت به‌و شێوه‌یه که پێکه‌وه له‌گه‌ڵ تۆ به‌رنامه بۆی داڕێژراوه. له‌و وڵاته‌که‌ت هێشتا ۳۰۰/٥۰۰ ئێورۆ یارمه‌تیی پاره پێت ده‌درێت له یه‌که‌م لێدوانهوهتدا له‌گه‌ڵ ده‌زگایه خزمه‌تگوزاریه‌که.
پاسپۆرتم نیه و ده‌مه‌وێت به دڵخوازی بگه‌ڕمه‌وه وڵاته‌که‌م. چی بکه‌م؟
ئای ئۆ ئێم گه‌ڕانه‌وه‌که‌ت بهڕێکدهخات بۆیه ئه‌وان یارمه‌تیت ده‌ده‌ن بۆ په‌یداکردنی به‌ڵگه‌نامه‌کانی گه‌شتکردن. پرۆسه‌که له وڵاتێک بۆ وڵاتێکی دیکه جیاوازه. بۆ هه‌ندێک وڵات کاربه‌ده‌ستانی فینله‌ندا ده‌توانن به‌ڵگه‌نامه‌ی گه‌ڕانه‌وه بۆت دورست بکه‌ن به‌ڵام له زۆرینه‌ی حاڵه‌تدا باڵیۆزخانه‌ی وڵاته‌که‌ت ده‌یه‌وێت بتناسێته‌وه به‌رله دورستکردنی پاسپۆرتێکی کاتی.
ئایا ده‌توانم بڕیاری گهڕانهمهوهم به‌تاڵ بکه‌مه‌وه؟
هه‌موو کاتێک مافت هه‌یه بڕیاری گه‌ڕانه‌وه‌ت به‌تاڵ بکه‌یته‌وه، تا له فڕۆکه‌خانه به‌رله فڕینیش.
جیاوازیی نێوان گه‌ڕانه‌وه‌ی دڵخوازانه و گه‌ڕاندنه‌وه چیه؟
کاتێک که به دڵخوازی بگه‌ڕێیته‌وه، کاتت پێ ده‌درێت خۆت ئاماده بکه‌یت بۆ ڕۆیشتن و گه‌ڕانه‌وه وه‌کوو گه‌شتیارێکی ئاسایی به هێلی فڕینی ئاسایی ده‌بێت. ده‌رفه‌تت هه‌یه پیلان دابنیت بۆ گه‌ڕانه‌وه و کاتی دوای گه‌ڕانه‌وه و په‌یوه‌ندی بکه‌یت له‌گه‌ڵ که‌سوکاره‌کانت له وڵاته‌که‌ی خۆت. ده‌توانیت یارمه‌تی وه‌ربگریت بۆ دیسان خۆگونجاندنه‌وه.
گه‌ڕاندنه‌وه له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه ئه‌نجام ده‌درێت. ڕه‌نگه ڕۆژی گه‌ڕاندنه‌وه پێشتر ئاشکه‌را نه‌کرێت و بۆیه نا‌توانیت خۆت ئاماده بکه‌یت. گه‌ڕاندنه‌وه به شێوه‌یێکی که پۆلیس هه‌ڵده‌بژێرێت ده‌بێت. ده‌رفه‌تت نیه پیلان بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ت دابینیت و مافت نیه یارمه‌تی وه‌ربگریت بۆ دیسان خۆگونجاندنه‌وه.
داوای زیاتر زانیاری له ناوه‌ندی پێشوازیکردن یان له فه‌رمانگه‌ی کۆچ بکه به‌م اونیشانهوه return@migri.fi.