دەکرێت یارمەتی بدرێیت و هاوکاری دارایی بکرێیت
ئایا بەبێ مۆڵەتی مانەوە لەفینلەندەدا ماویتەوە؟ بیرت لەگەڕانەوە بۆ ووڵاتی خۆتان کردەوەتەوە؟
فەرمانگەی کۆچ و ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچبەری IOM یارمەتی کەسانێک دەدەن کە لەسەرخواستی خۆیان دەگەڕێنەوە بۆ ووڵاتی خۆیان. یارمەتیدان بۆ نموونە ڕێکخستنی گەشت، بەدەست هێنانی بلیتی گەشت و بەڵگەنامە لەخۆدەگرێت. دەکرێت بەمەبەستی سەرلەنوێ نیشتەجێبوونەوە پشتگیری بکرێت.
قۆناغی ١: پەیوەندی بکە
فەرمانگەی کۆچ ڕاوێژدەدات و یارمەتیدەر دەبێت لە داواکردنی گەڕانەوەی خۆویستانەدا.
باشترین شێوازی پەیوەندی کردن بۆخۆتان هەڵبژێرن :
پەیوەندی تەلەفۆنی ئەنجامبدە یان لەڕێگەی وەتسئاپەوە تێکستەپەیام بنێرە بۆ ژمارە ٨٦٢٥ ٤١٣ ٠٥٠ :
البريد ا لالكتروني :return@migri.fi
قۆناغی ٢: تاووتوێکردن
فەرمانگەی کۆچ داواکارینامەکەت تاووتوێدەکات. لەبڕیارداندا تێکڕای بارودۆخی ژیانت لەپێشچاوودەگیرێت. بۆ نموونە بارودۆخی خێزانی و تەندروستیت لەپێشچاوو دەگیرێن.
فەرمانگەی کۆچ لەڕێگەی پارەی نەختینەییەوە یان پێدانی هاوکاری سوودبەخشەوە بەمەبەستی سەرلەنوێ نیشتەجێبوونەوە هاوکاریی دەکات. هاوکاری سوودبەخش دەکرێت بریتی بێت لە یارمەتیدان بۆ خانوو، خوێندن- یان بەدەست هێنانی شوێنی کار یاخود خستەگەڕی بیزنس.
فەرمانگەی کۆچ دڵنیایی لەلایەن دەزگای پۆلیسەوە بەدەست دەهێنێت لەبارەی لەتوانادابوونی گەڕانەوەی خۆوویستەوە. بەرلە ئەنجامدانی بڕیاری پێدانی هاوکاری، دەبێت تۆ داخوازی مۆڵەتی مانەوە و داخوازی تێهەڵچوونەوە ئەگەر هەبن بکێشیتەوە
کاتێک بڕیاڕەکە ئامادەبوو، فەرمانگەی کۆچ ڕەوانەی دەکات بۆ ڕێکخراوی IOM ، کەلەلای خۆیەوە هەڵدەستێت بە ڕێکخستنی گەڕانەوە.
قۆناغی ٣: گەڕانەوە بۆ نێو ماڵ
بەچەند زمانێکی جیاواز ڕاوێژگەڕانەوەت پێدەدات و گەشتکردن بۆ ووڵاتی خۆت دابین دەکات. ئەگەر پاسپۆرتت IOM ڕێکخراوی نییە، یارمەتیدەدرێیت لەڕێگەی کۆنسوڵی یەوە بەڵگەنامەی گەشتکردن بەدەست بهێنیت. ئەگەر نەخۆشیت هەبێت لە ڕێکخستنی گەشتەکەدا لەپێشچاوودەگیرێت

لە فینلەندەدا ئەو بابەتانەی خوارەوەت بۆ ڕێکدەخرێت :
- بەڵگەنامەی گەشتکردن و بلیتی گەشت
- بەڵگەنامەیەک، کەلە لای داودەزگای فینلەندی ماونەتەوە
- ئەگەر بڕیاری پەسەند کردنی هاکاری نەختینەیی یان کۆمەکی سوودبەخشت بۆ درابێت، لەبەرامبەر گەورەساڵدا بری ٢٠٠ ئێورۆ و لەبەرامبەر منداڵدا بری ١٠٠ ئێورۆت پێدەدرێت.
- زانیار سەبارەت بە وەرگرتنی کۆمەکی گەڕانەوە لە نێو ووڵاتی خۆتدا
ئەگەر کۆمەکی نەختینەییت هەڵبژاردبێت، کەگەڕایتەوە نێو ووڵاتی خۆت پەیوەندی بکە بە ەوە. پاشماوەی کۆمەکی گەڕانەوەکەت لەلاوانەوە وەردەگریت. IOM نووسینگەی ڕێکخراوی
ئەگەر کۆمەکی سوودبەخشیشت هەڵبژاردبێت، پەیوەندی بکە بە لایەنانیهاوکاری لۆکاڵیییەوە.کاتێک کە گەڕایتەوە بۆ ووڵاتی خۆت بە مەبەستی چۆنییەتی بەکارهێنانی کۆمەکەکە بەرنامەیەک دادەڕێژیت و کۆمەکەکەشت لە شێوازی کەلوپەلدا یان خزمەتگوزاریداپێدەدرێت..اتصلمعالشريكالمحّليللمنظمة
یارمەتیدەرت دەبێت لە نێو فڕۆکەخانەکاندا و گواستنەوە هاتە نێو شاری IOM ڕێکخراوی نیشتەجێبوونی خۆت یارمەتیت دەدات.