گه‌ڕانه‌وه‌ی دڵخوازانه‌ی به یارمه‌تی
سیستێمی گه‌ڕانه‌وه‌ی دڵخوازانه ئه‌وها یه که که‌سێکی داوای په‌نابه‌رێتی کردبێت، ئه‌گه‌ر نه‌توانێت یان نه‌یه‌وێت له‌و وڵاته بمێنێت و بگه‌ڕێته‌وه بۆ وڵاته‌که‌ی خۆی یان وڵاتێکی دیکه‌ی که لێی هاتووه و ئیقامه‌ی له‌وێ هه‌یه. گه‌ڕانه‌وه‌ی دڵخوازانه به تایبه‌تی پێشنیاز ده‌کرێت بۆ ئه‌و که‌سانه که ئیقامه وه‌رنه‌گرتبێت و مافی مانه‌وه‌ی به فه‌رمی له‌و وڵاته نه‌مابێت.
گه‌ڕانه‌وه‌ی دڵخوازانه ڕێز ده‌گرێت له نرخی مرۆڤایه‌تیی ئه‌و که‌سانه که ده‌یانه‌وێت بگه‌ڕنه‌وه و نیشته‌جێ ببن له وڵاته‌که‌ی خۆیان. که‌سه‌که به خۆی بڕیاری گه‌ڕانه‌وه‌ی خۆی ده‌دات و له‌سه‌ر کاتی گونجاو بۆ گه‌ڕانه‌وه لێدوانه‌وه ده‌کات له‌گه‌ڵ ڕێکخراوه‌کانی گه‌ڕانه‌وه‌ی دڵخوازانه. چی کاتێک بته‌وێت، ده‌توانین بڕیاره‌که‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی خۆت هه‌ڵبوه‌شێنیت، تا له فڕۆکه‌خانه‌ش به‌ر له چوونه‌وه‌ی ناو فڕۆکه‌دا.
که‌سێک که بیه‌وێت بگه‌ڕێته‌وه و پاره‌ی نه‌بێت، یارمه‌تیی گه‌ڕانه‌وه‌ی دڵخوازانه پێی ده‌درێت. بێجگه له بلیته‌کانی سه‌فه‌ر هه‌روه‌ها بڕێکی پاره یان یارمه‌تیی مادی پێی ده‌درێت بۆ ده‌ستپێکردنه‌وه‌ی ژیان له وڵاته‌که‌ی خۆی. ئه‌وه به مه‌به‌ستی نیشته‌جێبوونه‌وه یه. ده‌سته‌واژه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی گه‌ڕانه‌وه‌ی دڵخوازانه‌ی به یارمه‌تی ئه‌مه یه
Assisted Voluntary Return and Reintegration واته AVRR.
لایه‌نه‌کانی به‌ڕێکخستنی گه‌ڕانه‌وه‌ی دڵخوازانه فه‌رمانگه‌ی کۆچ (میگری) و ئه‌و که‌مپه‌یه که که‌سه‌که لێی نیشته‌جێ بووه. گرینگ‌ترین هاوکاری فه‌رمانگه‌ی کۆچ له بابه‌تی گه‌ڕانه‌وه‌ی دڵخوازانه‌دا ڕێکخراوی کۆچی نێوده‌وڵه‌تیی سه‌ر به نه‌ته‌وه
IOM (International Organization for Migration) یه‌کگرتووه‌کانه فه‌رمانگه‌ی کۆچ له وڵاته‌کانی گه‌ڕانه‌وه چه‌ندین ئه‌نجامده‌ری خزمه‌ته‌کان هه‌ن – هه‌ندێکیان نێونه‌ته‌وه‌یی و هه‌ندێکی دیکه‌شیان ڕێکخراوی هه‌رێمین که به یارمه‌تییان فه‌رمانگه‌ی کۆچ ده‌یه‌وێت دڵنیا ببێت که گه‌ڕانه‌وه باش به‌ڕێوه ده‌چێت.
گه‌ڕانه‌وه ده‌رفه‌تی ژیان و دهستپێکردنهوهیێکی نوێ پێت ده‌به‌خشێت
گه‌ڕانه‌وه‌ی دڵخوازانه‌ی به یارمه‌تی دیارده‌یێکی نوێ نیه. له فینله‌ندا گه‌ڕانه‌وه‌ی دڵخوازانه‌ی به یارمه‌تی له ساڵی ۱۹۹۸وه ساز کراوه. گه‌ڕانه‌وه‌ی دڵخوازانه به یاسایێک کرا به سیسته‌مێکی هه‌میشه‌یی له ۲۰۱۵.۷.۱. ژماره‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی که ده‌گه‌ڕنه‌وه ساڵ به ساڵ زیاتر ده‌بێت له فینله‌ندا و له وڵاته‌کانی دیکه‌ی ئه‌ورۆپاش. له ساڵی ۲۰۱۴ دا ۳۱۸ که‌س له فینله‌ندا گه‌ڕاونه‌ته‌وه، له ساڵی ۲۰۱۶ دا ۲۱۱۶ که‌س به‌شداریان کردووه له گه‌ڕانه‌وه‌ی دڵخوازانه‌ی به یارمه‌تی بۆ وڵاته‌که‌ی خۆیان. له ساڵی ۲۰۱۷ دا ۱۴۲۵ که‌س ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ی به‌کاری هێناوه.
له‌م ساڵانه‌ی دوایندا زۆرینه‌ی که‌سه‌کان گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ عێراق، و زۆرینه‌ی هۆیه‌کانی گه‌ڕانه‌وه بڕیاری ڕه‌دکردن بووه. گه‌ڕانه‌وه‌ی دڵخوازانه بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی که بڕیاری ڕه‌دیان وه‌رگرتووه به هه‌موو شێوه‌یێک باشتره له‌وه که له لایه‌ن کاربه‌ده‌ستانه‌وه به توندی ده‌ربکرێن.
هه‌ندێک له‌و که‌سانه‌ی که بۆ فینله‌ندا هاتوون له کاتی پرۆسه‌ی داواکردنی مافی پهنابهرێتیشدا ده‌یانه‌وێت واز له داواکاریه‌کانی خۆیان بێنن و بگه‌ڕنه‌وه بۆ وڵاته‌که‌ی خۆیان به هۆی که‌سوکاره‌کانیان یان بارودۆخی وڵاته‌که‌یان. زۆرینه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی که بڕیاری ڕه‌دیان وه‌رگرتووه به خۆیان له فینله‌ندا ده‌رچوون. به‌ڵام ئاماره‌کانی سه‌باره‌ت به ئه‌وان که‌موکوڕیان هه‌یه چونکه زۆرینه‌یان به کاربه‌ده‌سته‌کان نه‌یانووتووه که ده‌ڕۆن.
گه‌ڕانه‌وه‌ی دڵخوازانه‌ی به یارمه‌تی زۆر سوودی کۆمه‌ڵایه‌تیی هه‌ن. ئه‌و ده‌بێت به نیشتهجێبوونهوهیێکی گونجاو بۆ که‌سه‌کانی که ده‌گه‌ڕنه‌وه. هه‌روه‌ها گه‌ڕانه‌وه‌ی دڵخوازانه‌ی به یارمه‌تی مانه‌وه‌ی ڕهدکراوهکان له وڵاته‌کانی که ئیقامه‌یان لێ نیه که‌متر ده‌کات.
یارمه‌تیی که‌سانه‌ی به دڵخوازی ده‌گه‌ڕنه‌وه ده‌کرێت
یارمه‌تیی گه‌ڕانه‌وه‌ی دڵخوازانه پێویستیی به بڕیاره. مه‌به‌ست ئه‌وه که به په‌ناخوازه‌کانی ڕه‌دکراو که پاره‌یان نه‌بێت ده‌درێت ئه‌گه‌ر بیانه‌وێت بگه‌ڕنه‌وه بۆ وڵاته‌که‌ی خۆیان به هه‌میشه‌یی. مه‌به‌ست له په‌ناخواز ئه‌و که‌سانه‌ی بیانین که‌د ئاوای په‌نابه‌رییان کردووه له وڵاتێکی دیکه‌ی بێجگه له وڵاته‌که‌ی خۆیان. هه‌روه‌ها یارمه‌تی ده‌درێت به قوربانیی بازرگانیی به مرۆڤ ئه‌گه‌ر ئیقامه‌یان له فینله‌ندا نه‌بێت و به‌و که‌سانه‌ش که مافی په‌نابه‌رێتی یان ئیقامه‌یان لێ سه‌ندراوه یان هه‌ڵوه‌شێندراوه.
مشته‌ریه‌کانی که‌مپه‌کان ده‌توانن له لایه‌ن که‌مپه‌کانی خۆیانه‌وه داوای گه‌ڕانه‌وه‌ی دڵخوازانه بکه‌ن. ئه‌گه‌ر مشته‌ریه‌که له هیچ که‌مپێک تۆمار نه‌کرابێت، بڕیاری یارمه‌تیه‌که له لایه‌ن فه‌رمانگه‌ی کۆچه‌وه ده‌درێت.
یارمه‌تیی گه‌ڕانه‌وه‌ی دڵخوازانه پاره یان خزمه‌ته
که‌سی که بگه‌ڕێته‌وه وڵاته‌که‌ی خۆی ده‌توانێت پاره، یارمه‌تیی ماددی یان هه‌ردووکیان وه‌ربگرێت. له به‌ڕێکخستنی گه‌ڕانه‌وه‌دا هه‌میشه بارودۆخ و پێویستیه‌کانی که‌سی که ده‌گه‌ڕێت ڕاچاو ده‌کرێت. که‌سێک که بارودۆخه‌که‌ی خه‌راب بێت، ڕێژه‌ی یارمه‌تیی که پێی ده‌درێت گه‌وره‌تره. یارمه‌تیی گه‌ڕانه‌وه‌ی دڵخوازانه ده‌توانێت ببێت به یارمه‌تی بۆ ده‌ستپێکردنی ژیانێکی نوێ له وڵاته‌که‌ی خۆت.
چهندانیی یارمه‌تیی پاره‌یی به‌بێ ئه‌وه یه که بۆ چی وڵاتێک ده‌گه‌ڕێیته‌وه و بارودۆخه‌که‌ت چی یه. گه‌وره‌ترین بڕی پاره‌ی که مومکینه بدرێت ۱۵۰۰ ئێورۆ یه، و بۆ منداڵه‌کانی که له گه‌ڵ خێزانه‌کانی خۆیان ده‌گه‌ڕنه‌وه و ته‌مه‌نیان که‌متره له هه‌ژده ساڵ ۷۵۰ ئێورۆ پێ ده‌درێت. یارمه‌تیی به‌رزکراوی پاره ۲۰۰۰ ئێورۆ یه. ئه‌وه بۆ نمونه به که‌سه‌کانی که‌مه‌ندام و نه‌خۆشه‌کانی هه‌میشه‌یی ده‌درێت. ساڵی ۲۰۱۷ زۆرینه‌ی که‌سانی که ده‌گه‌ڕنه‌وه ۸۰۰ تا ۱۰۰۰ ئێورۆ وه‌رگرتووه.
یارمه‌تیی ماددی ده‌توانێت هه‌ندێک شت یان خزمه‌ت بێت. بۆ نمونه یارمه‌تیی دۆزینه‌وه‌ی خانوو و به‌کرێگرتنی، خوێندنگه، په‌یداکردنی خزمه‌ته‌کانی ته‌ندوروستی، کاردۆزینه‌وه یان کردنه‌وه‌ی دوکانێکی بچووک. که‌سی که ده‌گه‌ڕێته‌وه به خۆی بڕیاری ئه‌وه ده‌دات که خزمه‌ته‌که بۆی چۆن بێت. یارمه‌تی بۆ کاروباری نایاسایی نادرێت.
یارمه‌تیی ماددی که به که‌سێکی گه‌وره بدرێت ده‌توانێت تا ۵۰۰۰ ئێورۆ بێت. هه‌ر منداڵێکی که له‌گه‌ڵ خێزانه‌که‌ی خۆی ده‌گه‌ڕێته‌وه ده‌توانێت تا ۱۵۰۰ ئێورۆ یارمه‌تیی ماددی وه‌ربگرێت.
گه‌ڕانه‌وه‌ی دڵخوازانه به کرداری
به‌ڕێکخستنی گه‌ڕانه‌وه‌ی دڵخوازانه له زۆرینه‌ی حاڵه‌تدا دوو حه‌فته ده‌خایێنێت. بۆ که‌سانی که ده‌گه‌ڕنه‌وه پاره‌ی بلیته‌کانیان ده‌درێت، و ئه‌گه‌ر پاسپۆرتی نه‌بێت، یارمه‌تیی ده‌درێت به‌ڵگه‌نامه‌کانی سه‌فه‌رکردن په‌یدا بکات. که‌سی که ده‌گه‌ڕێته‌وه وه‌کوو که‌سێکی ئاسایی سه‌فه‌ر ده‌کات – هیچ که‌سێک له‌گه‌ڵ نایه‌ت و له‌گه‌ڵ سهفهرکهرهکانی دیکه ده‌گه‌ڕێته‌وه.
ڕێکخراوی ”ئاییۆئێم” ئاماده‌کاریه‌کانی سه‌فه‌ره‌که ده‌کات، یارمه‌تیی که‌سه‌کان ده‌کات له فڕۆکه‌خانه و له ماوه‌ی سه‌فه‌ری گه‌ڕانه‌وه‌دا و زۆر جار یارمه‌تیی دوای گه‌ڕانه‌وه‌ش پێشکه‌ش ده‌کات. ئه‌گه‌ر پێویست بێت بۆ پیره‌کان، نه‌خۆشه‌کان، خێزانه‌کان یان منداڵه‌کان و ژنه‌کانی به ته‌نیا سه‌فه‌ر ده‌که‌ن، ده‌توانن له ماوه‌ی سه‌فه‌ره‌که‌یاندا خزمه‌تی تایبه‌ت بۆیان بدرێت.
که‌سی که یارمه‌تیی پاره پێی درابێت، دوای گه‌ڕانه‌وه په‌یوه‌دنی ده‌کات له‌گه‌ڵ نووسینگه‌ی ”ئاییۆئێم” له‌وێ یان له‌گه‌ڵ ده‌زگایێکی دیکه‌ی که ده‌ستنیشان کراوه بۆ پێدانه‌وه‌ی یارمه‌تیی پاره یان ماددی. له هه‌ندێک وڵات پاره‌که به ڕێگای بانک، له هه‌ندێک به ده‌ست و هه‌ندێکیش به چێک ده‌درێت. بۆ وه‌رگرتنی یارمه‌تیی گه‌ڕانه‌وه زۆرینه‌ی جار چه‌ند حه‌فته‌یێک ده‌خایێنێت.
که‌سی که داوای یارمه‌تیی ماددی کردبێت، ده‌بێت دوای گه‌ڕانه‌وه په‌یوه‌ندی بکات له‌گه‌ڵ پێشکێشکهری ئه‌و یارمه‌تیه – نووسینگه‌ی ”ئاییۆئێم” له‌وێ یان له ده‌زگایێکی دیکه‌ی خزمه‌تکردنی هاوکاری فه‌رمانگه‌ی کۆچ. که‌سی که ده‌گه‌ڕێته‌وه ده‌توانێت له‌سه‌ر چۆنیه‌تیی به‌کارهێنانی یارمه‌تیی ماددی بکات، و زانیاریه‌کانی په‌یوه‌ندیکردنی له‌گه‌ڵ پێشکه‌شکه‌ری خزمه‌ته‌که و/یان نوێنه‌ری ”ئاییۆئێم”وه وه‌ربگرێت به‌ر له ده‌رچوونی له فینله‌نداوه. پێشکه‌شکه‌ری خزمه‌ته‌که و که‌سی که ده‌گه‌ڕێته‌وه پێکه‌وه به‌رنامه‌یێک بۆ خزمه‌ته‌کانی نیشته‌جێبوونه‌وه داده‌ڕێژن که ده‌توانێت له چه‌ند حه‌فته‌یێک تا چه‌ند مانگێک بخایێنێت.
ئه‌گه‌ر ئیقامه پێت نه‌درابێت، شێوه‌ی یه‌که‌مینی گه‌ڕانه‌وه گه‌ڕانه‌وه‌ی دڵخوازانه یه
له فینله‌ندا بڕیاره‌کانی له‌سه‌ر مافی په‌نابه‌رێتی به پێی یاسای یه‌کێتیی ئه‌ورۆپا و په‌یمانه‌کانی نێوده‌وڵه‌تی ده‌درێن. هه‌ر داواکاریێکی بۆ مافی په‌نابه‌رێتی لێکۆڵینه‌وه له‌سه‌ر ده‌کرێت. فه‌رمانگه‌ی کۆچ پابه‌نده به یاسای بیانیان که مافه‌کانی مرۆڤ، یاسای بنچینه‌یی و قه‌ده‌خه‌ی گه‌ڕاندنه‌وه تێیدا ڕاچاوکراون.
ته‌نیا ویستی مانه‌وه له فینله‌ندا، هه‌ژاری، کێشه ئابۆرییه‌کان، ته‌مه‌ن، پیشه یان ویستێکی گه‌وره بۆ کارکردن به‌س نین بۆ وه‌رگرتنی مافی په‌نابه‌رێتی یان ئیقامه. ئیقامه یان مافی په‌نابه‌رێتی به پێی یاسای بیانیان نادرێت ئه‌گه‌ر بارودۆخه‌کانی وڵاته‌که‌ت ئه‌وها بێت که پێویستیت به مافی په‌نابه‌رێتی نه‌بێت. بۆ نموونه ئیحتیماڵی ئه‌وه زۆر که‌مه که که‌سێک له وڵاتێکی دیکه‌ی ئه‌ندامی یه‌کێتیی ئه‌ورۆپا بێت و مافی په‌نابه‌رێتی پێی بدرێت چونکه فینله‌نداش وه‌کوو هه‌موو وڵاتانی دیکه‌ی یه‌کێتیی ئه‌ورۆپا پێی وایه که هه‌موو وڵاتانی یه‌کێتیی ئه‌ورۆپا باری ئه‌منییان باشه.
مافی په‌نابه‌رێتی به که‌سێکی ئه‌وها ده‌درێت که هه‌ڕه‌شه‌یێکی جددیی له‌سه‌ر هه‌بێت ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێته‌وه بۆ هه‌رێمه‌که‌ی خۆی. ئه‌گه‌ر که‌سه‌که بتوانێت له به‌شێکی دیکه‌ی وڵاته‌که‌ی خۆیدا نیشته‌جێ ببێت، ئه‌و کاته‌ش مافی په‌نابه‌رێتی پێی نادرێت. مافی په‌نابه‌رێتی شه‌رتی ئه‌وه یه که که‌سه‌که به ڕاستیش به هۆی نژاد، ئایین، نه‌ته‌وایه‌تی، ئه‌ندامبوونی له گرووپێکی کۆمه‌ڵایه‌تیدا یان به هۆی بۆچوونه‌کانی خۆی سیاسی مه‌ترسیێکی جددیی له‌سه‌ره.
شه‌رته‌کانی ده‌قیقی وه‌رگه‌رتنی مافی په‌نابه‌رێتی له یاسای بیانی دا دیار کراو و له‌و په‌یمانه نێونه‌ته‌وه‌ییانه‌دا که فینله‌ندا پابه‌ندیانه.
مانه‌وه‌ی له فینله‌ندا به‌بێ ئیقامه
داواکاری مافی په‌نابه‌رێتی ده‌توانێت له فینله‌ندا بمێنێت ئه‌و کاته که داواکاریه‌که‌ی له‌به‌ر بڕیاردانه‌وه یه وێڕای ئه‌وه‌ش که ڤیزه یان ئیقامه‌ی نه‌بێت. به‌ڵام مانه‌وه‌ی ده‌بێت به نایاسایی کاتێک که په‌ناخوازه‌که وێڕای بڕیاری ڕهدکردنهوهش له‌م وڵاته بمێنێت.
ئیقامه پێویسته بۆ وه‌رگرتنی یارمه‌تییه‌کان و مافه‌کانی به‌بێ یاسا. ئه‌گه‌ر که‌سێک ئیقامه‌ی نه‌بێت، ئه‌و ناتوانێت کار بکات یان پاره‌ی بێ‌کاری وه‌ربگرێت. واته ئه‌و که‌سانه‌ی که مافی مانه‌وه‌یان به فه‌رمی له‌م وڵاته نیه، مه‌ترسیێکی گه‌وره له‌سه‌ریان هه‌ی ئه‌که تووشی بێچارهتی، تاوانکاری یان قوربانیهتیی بازرگانه‌کانی مرۆڤ یان گرووپه‌کانی تاوانکاری ببن و له لایه‌ن ئه‌وانه‌وه به خه‌رابی به‌کار بهێنرێن. بۆیه گه‌ڕانه‌وه‌ی دڵخوازانه بۆ که‌سانی به‌بێ مافی په‌نابه‌رێتی یان ئیقامه باشترین چاره‌سه‌ری یه.
ئه‌گه‌ر ئیقامه به که‌سێک نه‌درێت، به‌ڵام ئه‌و که‌سه ڕازیش نه‌بێت به دڵخوازی بگه‌ڕێته‌وه، ده‌رکردنی له‌م وڵاته ده‌بێته ئه‌رکی پۆلیس. پۆلیس که‌سه‌که ئاگادار ده‌کات له ئاماده‌کاریی گه‌ڕاندنه‌وه. له‌و قۆناخه‌دا گه‌ڕانه‌وه‌ی دڵخوازانه بۆ که‌سه‌که پێشنیاز ده‌کرێت به‌ر له گه‌ڕاندنه‌وه‌ی به ناچاری.