یارمەتی و هاوکاری بۆ گەڕانەوە بۆ وڵات

گەڕانەوەی ئارەزوومەندانە بۆ وڵات

ئەگەر ناتوانیت لە فینلەندا بمێنیتەوە و دەتەوێت بگەڕێیتەوە بۆ وڵاتی خۆت، دەتوانیت یارمەتی وەربگریت. گەڕانەوەی ئارەزوومەندانە دەرفەتێکە بۆداواکارانی پەنابەری و کەسانی بێ بەڵگەنامە. هەروەها دەتوانرێت گەڕانەوەکە بۆ وڵاتێکی دیکە ئەنجام بدرێت کە لەوێ مۆڵەتی مانەوەت هەیە.

ئایا مۆڵەتی مانەوەت وەرنەگرتووە؟ بیرت لەوە کردۆتەوە کە بگەڕێیتەوە بۆ وڵاتی خۆت؟

مانەوە لە فینلەندا پێویستی بە مۆڵەتی مانەوە هەیە. ئەگەر وەرت نەگرتووە، میگری و IOM یارمەتیت دەدەن بۆ گەڕانەوە بۆ وڵاتی خۆت.

بڕیارەکانی مافی پەنابەری لەسەر بنەمای یاسایە و بە تاکە کەسی دەدرێت. دەتوانرێت سکاڵا لە دژی بڕیارەکان بکرێت، بەڵام ئەگەر سکاڵاکان قەبووڵ نەکرێن، دەتوانیت گەڕانەوەی ئارەزوومەندانە هەڵبژێریت.

زانیاری زیاتر لەسەر بڕیارەکانی مافی پەنابەری و بنەماکانیان دەتوانیت لە لاپەڕەکانی میگری بخوێنیتەوە»

بۆچی گەڕانەوەی ئارەزوومەندانە هەڵبژێریت؟

گەڕانەوەی ئارەزوومەندانە بە مەرجەکانی تۆ ئەنجام دەدرێت و دەتوانیت یارمەتیی دارایی و یارمەتی دیکە وەربگریت بۆ گەڕانەوەکە لە وڵاتەکەی خۆیشتدا. گەڕانەوەی ئارەزوومەندانە بژاردەی زۆر زیاتر پێشکەش دەکات لە دیپۆرتکردن.

کاتێک کە ئارەزوومەندانە دەگەڕێیتەوە، کاتت هەیە بۆ ئامادەکاری بۆ ڕۆیشتن و گەڕانەوەکە وەکو گەشتیارێکی ئاسایی لە گەشتێکی ئاسایی فڕۆکەدا دەبێت. دەتوانیت پلانی گەڕانەوەکەت و کاتی دوای گەڕانەوەکەت دابنێیت و پەیوەندی بە کەسوکارتەوە بکەیت لە وڵاتی خۆتدا. هەروەها دەتوانیت یارمەتیی گەڕانەوە وەربگریت بۆ دووبارە ئاوێتەبوونەوە لە وڵاتەکدا. بڕیاری گەڕانەوە هەر کاتێک بتەوێت دەتوانیت هەڵیبوەشێنیتەوە، تەنانەت لە فڕۆکەخانەش پێش سواربوونی فڕۆکەکە.

هەرچی دیپۆرتکردنە پۆلیس جێبەجێی دەکات. مەرج نییە پێشوەختە ڕۆژی گەڕانەوەکە ڕابگەیەنرێت، وە کاتیشت نییە بۆ ئامادەکاری بۆ ڕۆشتن. گەڕانەوەکە بەو شێوەیە ئەنجام دەدرێت کە پۆلیس هەڵیدەبژێرێت. خۆت ناتوانیت پلانی گەڕانەوەت دابنێیت، هەروەها یارمەتیی گەڕانەوە وەرناگریت.

یارمەتی بۆ بێ بەڵگەنامەکان

ئەگەر بێ بەڵگەنامەیت، تۆش دەتوانیت یارمەتی بۆ گەڕانەوە وەربگریت. دۆخی هەموو کەسێک بە تاکە کەسی لێکۆڵینەوەی لەسەر دەکرێت. ئازایانە پەیوەندیمان پێوە بکە ئێمەش ئامۆژگاریت دەکەین. پرۆسەی گەڕانەوە یان دیپۆرتکردن بە پەیوەندیکردن دەستپێناکات.

ئەگەر مافی وەرگرتنی یارمەتیت نەبێت

ئەگەر گومانت هەیە کە ناتوانیت یارمەتی وەربگریت، لەگەڵ ئەوەشدا دەتوانیت پرسیار لەو بارەیەوە بکەیت. ئێمە پێکەوە پیاچوونەوە لەسەر مەرجەکانی یارمەتی دەکەین و ئەوە روون دەکەینەوە کە ئایا دەرفەت هەیە یارمەتی بدرێیت یان نا. لە هەندێک حاڵەتدا فەرمانگەی سۆشیالی شارەوانی دەتوانێت یارمەتیت بدات بۆ گەڕانەوە بۆ وڵاتی خۆت.

یارمەتیی دارایی بۆ گەڕانەوە

Kuvake - käsi ja euron symboli

بۆ یارمەتیی دارایی چەند مەرجێک هەیە. گەڕانەوەکە دەبێت هەمیشەیی بێت و پێویستییەکی ڕاستەقینەت هەبێت بۆ یارمەتی. یارمەتیی گەڕانەوە تەنها جارێک دەتوانرێت وەربگیرێت.

گەڕانەوەی هەمیشەیی واتە دەبێت بگەڕێیتەوە بۆ وڵاتێک کە دوای گەڕانەوەت دەتوانیت بۆ هەمیشەیی تێیدا بژیت. ئەگەر توانای ئەوەت نەبێت پارەی گەشتەکە و ئەو خەرجییانەی کە بەهۆیەوە دروست دەبن بدەیت دەتوانیت یارمەتی وەربگریت.

هەروەها پێویستە هەر داوا و سکاڵایەکی پەیوەست بە مۆڵەتی مانەوە (ئیقامە) هەیە بکشێنیتەوە. ئەگەر پێشتر لە ئەوروپا یارمەتیی گەڕانەوەت وەرگرتبێت ، ناتوانیت جارێکی دیکە یارمەتی وەربگریتەوە.

اتصل

باسی بارودۆخی خۆتمان بۆ بکە، ئێمەش یارمەتیت دەدەین بەرەو پێشەوە. پەیوەندیکردن بە هیچ شتێکەوە پابەندت ناکات.

نامەیەکی وەتسئەپ بنێرە یان پەیوەندی بکەن بە:

0504138625