یارمەتی و هاوکاری بۆ گەڕانەوە بۆ وڵات

گەڕانەوەی ئارەزوومەندانە

فەرمانگەی کۆچی فینلەندی و ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچبەری IOM یارمەتی ئەو کەسانە دەدەن کە ئارەزوومەندانە دەگەڕێنەوە بۆ وڵاتی خۆیان. دەتوانیت یارمەتی وەربگریت بۆ نموونە بۆ ڕێکخستنی گەشت و بلیتی گەشت و بەدەستهێنانی بەڵگەنامەکان. هەروەها دەتوانیت لە وڵاتی خۆتیشدا یارمەتی دارایی یان خزمەتی پشتگیری وەربگریت.

پەیوەندی بکە

باسی بارودۆخی خۆتمان بۆ بکە، ئێمەش یارمەتیت دەدەین بەرەو پێشەوە. پەیوەندیکردن بە هیچ شتێکەوە پابەندت ناکات.

نامەیەکی وەتسئەپ بنێرە یان پەیوەندی بکەن بە:

0504138625

یارمەتی بۆ گەڕانەوە

بڕی ئەو یارمەتیەی کە لەلایەن میگرییەوە (فەرمانگەی کۆچ) دەدرێت بەپێی فۆڕمی یارمەتییەکە و وڵاتی مەبەست بۆ گەڕانەوە دەگۆڕێت. بەپێی وڵات، یارمەتی پارەی کاش ٢٠٠ – ١٥٠٠ یۆرۆیە و یارمەتی سوودمەندیش بایی ٣٠٠٠ – ٥٠٠٠ یۆرۆیە. سەیری بڕی یارمەتییەکان بکە بە گوێرەی وڵاتەکان » Maahanmuuttovirasto (migri.fi)

هاوکاریی سوودمەندی دەکرێت یارمەتیت بدات بۆ بەدەستهێنانی خانوو، خوێندن یان کار، یان بۆ نموونە دەستپێکردنی کارێکی سەربەخۆ.

بژاردەکانی یارمەتیەکان بەشێوەیەکی وردتر ببینە »

گەڕانەوەی ئارەزوومەندانە بەم شێوەیە کار دەکات

1

 پەیوەندیکردن

بە ڕێگەی وەتسئەپ یان بە تەلەفۆنکردن پەیوەندی بکە.
بەگوێرەی پێویستیەکانت یارمەتیت دەدەین بۆ پێشەوە.

0504138625

 تاوتوێکردن

دوای پەیوەندیکردن پێمانەوە، کاتێک ڕێکدەخەین بۆ چاوپێکەوتنیکی هاوبەش ، کە تیایدا دەتوانین باسی بارودۆخی ژیانت و ئەو شێوە هاوکارییانە بکەین کە لەگەڵ تۆدا دەگونجێن. ئێمە یارمەتیت دەدەین لە ئامادەکردنی فۆڕمی داواکە و بڕیارت بۆ دەدەین.

2
3

گەڕانەوە بۆ وڵات

لە فینلەندا، IOM ئامۆژگاریی گەڕانەوە پێشکەش دەکات، گەشتەکان بۆ وڵاتی خۆت حجز دەکات و یارمەتیت دەدات بۆ بەدەستهێنانی بەڵگەنامەی گەشت. پارەی یارمەتی گەڕانەوەکەت لە وڵاتی خۆت پێ دەدرێت.

پرسیارە گشتییەکان

چۆن داوای یارمەتی پێشکەش بکەم؟

پەیوەندیمان پێوە بکە بە نامەیەکی وەتسئەپ یان بە تەلەفۆنکردن بۆ ژمارە: 050 413 8625. گفتوگۆ لەسەر بارودۆخەکەت دەکەین و پێکەوە فۆڕمی داواکەت پڕ دەکەینەوە و دڵنیا دەبینەوە کە مەرجەکانی گەڕانەوەی ئارەزوومەندانە پڕدەبنەوە. داواکارانی مافی پەنابەری داوای یارمەتیی گەڕانەوە لەو ناوەندی پێشوازی (کەمپ)ە دەکەن کە وەکو نەفەری ئەوێ ناونووس کراون.

ڕێکخستنی کارەکانی گەڕانەوە چەند دەخایەنێت؟

ماوەی ڕێکخستنی گەڕانەوە بۆ نموونە بەندە بە، وڵاتی مەبەست بۆ گەڕانەوە و ئەو بەڵگەنامانەی کە بۆ ئەوێ پێویستن. ئەگەر هەموو بەڵگەنامە پێویستەکانت هەبێت، ڕێکخستنی گەڕانەوە لانیکەم دوو هەفتەی دەوێت. ئەگەر بەڵگەنامە و ڕوونکردنەوەیەکی زۆری پێویست هەبێت بۆ گەڕانەوە، ڕەنگە کارەکانی ڕێکخستنەکە چەند مانگێکی پێ بچێت.

یارمەتیی گەڕانەوە لە چی پێکدێت؟

یارمەتیی گەڕانەوە بریتییە لە تێچووی گەشت، ڕێکخستنی گەشت و یارمەتی بۆ دووبارە ئاوێتەبوونەوە لە وڵاتەکەدا، کە دەکرێت یان یارمەتیی پارە بێت یانیش بەشێوەی سوودمەندی بێت.

ئەو یارمەتیە داراییەی کە بۆ هاوکاریی گەڕانەوە دەدرێت لە چی پێکدێت؟

دەتوانرێت ئەو یارمەتییە وەک یارمەتی نەختینە یان وەک یارمەتی سوودمەندی بدرێت.

یارمەتی نەختینە واتە پارەی کاش، کە ٢٠٠ یۆرۆی لە فینلەندا دەدرێت و ئەوەی تری لە وڵاتی گەڕانەوە دەدرێت.

یارمەتیی سوودمەندی واتە خزمەتەکان و شتومەک، یان ئەو سوودمەندیانەی کە یارمەتیدەرن بۆ دووبارە ئاوێتە بوونەوە لە وڵاتەکەدا. دەتوانیت یارمەتیی سوودمەندی بەکاربهێنیت بۆ نموونە بۆ بەدەستهێنانی شوێن یان شتومەک بۆ بنیانتانی کارێکی سەربەخۆ ، بۆ کرێی خانوو، بۆ پێدانی کرێی ساڵانەی خوێندن لە خوێندنگەیەکدا، یان بۆ کڕینی ئەو خزمەتانەی کە پەیوەندییان بە تەندروستیەوە هەیە.

کێ گەڕانەوەکە ڕێکدەخات؟

میگری یان ناوەندی پێشوازی و ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ IOM ، گەڕانەوە و یارمەتیەکە بە گشتی ڕێکدەخەن. لایەنە حکومییەکانی دیکە وەکو حکومەتی وڵاتەکەی خۆت بەشداری لە ڕێکخستنەکاندا ناکەن.

چەندێک یارمەتیم پێ دەدرێت؟

يحدد القانون الفنلندي حدود الدعم. يختلف مقدار الدعم حسب شكل الدعملە لە یاسای فینلەندادا سنوور دیاری کراوە بۆ یارمەتی. بڕی یارمەتی بەپێی شێوەی یارمەتی و وڵاتی مەبەست بۆ گەڕانەوە دەگۆڕێت. بەپێی وڵاتەکان، یارمەتی پارەی کاش ٢٠٠ – ١٥٠٠ یۆرۆیە و یارمەتی سوودمەندیش ٣٠٠٠ – ٥٠٠٠ یۆرۆیە. زانیاری زیاتر لەسەر چەندێتی یارمەتیەکە  دەتوانرێت لەم لاپەڕەیەی یارمەتییەکان بدۆزیتەوە؛ ؛  Avustukset maittain – Maahanmuuttovirasto (migri.fi).

کێ بۆی هەیە یارمەتیی گەڕانەوە وەربگرێت؟

پێشمەرجەکانی وەرگرتنی یارمەتی بریتین لە گەڕانەوەی هەمیشەیی و پێویستی بە یارمەتی. گەڕانەوەی هەمیشەیی واتە پێویستە لەسەرت ئەو داوایانەی کە بۆ مافی پەنابەری یان مۆڵەتی مانەوە (ئیقامە) پێشکەشت کردووە یان ئەگەر سکاڵات پێشکەش کردبێت بکشێنیتەوە. هەروەها پێویستە لەسەرت بگەڕێیتەوە بۆ ئەو وڵاتەی کە دەتوانیت یان بە نیازیت لە دوای گەڕانەوەت لێی بمێنیتەوە. تەنها لەو کاتەدا یارمەتی وەردەگریت کە خۆت توانای دابینکردنی تێچووی گەشتەکەت نەبێت. لە بنەڕەتدا ناتوانیت چەندین جار یارمەتی گەڕانەوە وەربگریت، بۆیە ئەگەر پێشتر یارمەتی گەڕانەوەت وەرگرتبێت بۆ گەڕانەوە لە ئەوروپا ناتوانیت جارێکی دیکە وەریبگریتەوە.

ئایا دەتوانم باوەڕ بەوە بکەم کە ئەو یارمەتییە داراییانەی کە بەشێکن لە هاوکاریی گەڕانەوە لە دوای گەڕانەوەم بۆ ولاتەکەم پێم دەدرێت؟  

بەڵێ دەتوانیت. یارمەتیەکە هەمیشە لە وڵاتی خۆتدا لە ڕێگەی دەزگایەکی متمانەپێکراو و پشتڕاستکراوەوە ڕێکدەخرێت. بۆ نموونە دەسەڵاتدارانی وڵاتی خۆت دەستوەردان لە ڕێکخستنی یارمەتییە سوودمەندیەکان ناکەن. فەرمانگەی کۆچ و IOM چاودێریی پێدانی پارەی یارمەتیەکەت دەکەن لە وڵاتی خۆتدا و تۆش دەتوانیت دوای گەڕانەوەشت بۆ وڵاتی خۆت پەیوەندی بە فەرمانگەی کۆچ یان IOM ەوە  بکەیت.

پەیوەندی بکە

نامەیەکی وەتسئەپ بنێرە یان پەیوەندی بکەن بە:

0504138625