پەیوەندیمان پێوە بکە، لە ئامادەکردنی فۆڕمی داواکەدا یارمەتیت دەدەین

هەموو شتێک لە پەیوەندیکردنەوە دەست پێدەکات

میگری تەنانەت بەر لە پێشکەشکردنی فۆڕمەکەش ئامۆژگاریت دەکات و لە ئامادەکردنی فۆڕمەکەدا یارمەتیت دەدات. ئەگەر بیر لە گەڕانەوەی ئارەزوومەندانە دەکەیتەوە پەیوەندیمان پێوە بکە. پێکەوە بارودۆخەکەت ڕوون دەکەینەوە و ڕێنماییت پێ دەدەین بۆ پێشکەشکردنی داوا و باسی بژاردەکانت بۆ دەکەین. ئەگەر ویستت پێکەوە فۆڕمی داواکردنەکە پڕدەکەینەوە.

ئەگەر تۆ نەفەری سەر بە ناوەندی پێشوازیت و دەتەوێت ئارەزوومەندانە بگەڕێیتەوە، پەیوەندی بە ناوەندی پێشوازییەکەتەوە بکە.

قۆناغی  ١

پەیوەندی بکە

باسی بارودۆخی خۆتمان بۆ بکە ئێمەش یارمەتیت دەدەین بەرەو پێشەوە. پەیوەندیکردن پابەندت ناکات بە هیچ شتێکەوە.

نامەی وەتسئەپ بنێرە یان تەلەفۆن بکە بۆ:

0504138625

هەروەها دەتوانیت ئیمەیل بنێریت بۆ:

return@migri.fi

قۆناخی  ٢

تاوتوێکردنی داواکە

میگری داوکەت تاوتوێ دەکات. لە بڕیارەکەدا بارودۆخی ژیانت لە ڕووە گشتیەکەیەوە ڕەچاو دەکرێت. لەوەدا بۆ نموونە بارودۆخی خێزانی و باری تەندروستیت ڕەچاو دەکرێت.

میگری بڕیار لەسەر پێدانی یارمەتی دەدات یان بە پارەی کاش یانیش بە شێوازی یارمەتیی سوودمەندی بۆ دووبارە ئاوێتەبوونەوەت لە وڵاتەکەتدا. دەکرێت یارمەتیی سوودمەندی بۆ نموونە بۆ پەیداکردنی خانوو، بۆ  مەشق و خوێندن یان شوێنی کارکردن یانیش بۆ دامەزراندنی کاسبیەکی سەربەخۆ بەکاردەهێنرێت.

میگری پرسیار لە پۆلیس دەکات بۆ دلنیابوون لەوەی کە ئایا گەڕانەوەی ئارەزوومەندانە مومکینە یان نا. بەر لەوەی بڕیاری یارمەتیدان بدرێت پێویستە لەسەرت ئەگەر داوای مۆڵەتی مانەوە و سکاڵای پێشکەشکراوت هەیە بیکشێنیتەوە.

کاتێک کە بڕیارەکە ئامادە دەبێت، میگری دەینێرێت بۆ IOM ئەویش دەست دەکات بە ڕێکخستنی کارەکانی گەڕانەوە.

قۆناخی  ٣

گەڕانەوە بۆ وڵات

IOM  بە چەندین زمانی جیاجیا ئامۆژگاریی گەڕانەوە دەدات و گەشتت بۆ حجز دەکات بۆ وڵاتی خۆت. ئەگەر پاسەپۆرتت نیە، یارمەتی دەدرێیت بۆ وەرگرتنی بەڵگەنامەی سەفەر لە باڵێۆزخانەی وڵاتەکەت. ئەگەر کێشەی تەندروستیت هەیە، لە ڕێکخستنی گەڕانەوەدا ڕەچاو دەکرێت.  

لە فینلەندا ئەم شتانەت بۆ ڕێکدەخرێت:

  • بەڵگەنامەکانی سەفەرکردن و بلیتی سەفەر
  • ئەو بەڵگەنامانەی کە لای کاربەدەستانی فینلەندایە.
  • ئەگەر بڕیاری پێدانی یارمەتیی پارەی کاش یان سوودمەندیت بۆ درابێت، بۆ کەسێکی گەورەساڵ ٢٠٠ ئێوڕۆ و بۆ منداڵ ١٠٠ ئێوڕۆ دەدرێت
  • زانیاریەکانی پەیوەندیکردنی تایبەت بە وەرگرتنی یارمەتیی گەڕانەوە

ئەگەر تۆ یارمەتیەکەت بە پارەی کاش هەڵبژاردووە، دوای گەڕانەوەت بۆ وڵاتەکەت پەیوەندی بە ئۆفیسی IOM ەوە بکە. باقی یارمەتیی گەڕانەوەکەت لێیان وەردەگریت. ئەگەر یارمەتیەکەت بە سوودمەندی هەڵبژاردووە، پەیوەندی بە لایەنی هاوکاری ناوچەییەوە بکە لە وڵاتەکەی خۆتدا. کاتێک کە دەگەڕێیتەوە بۆ وڵاتی خۆت پلانێک بۆ بەکارهێنانی یارمەتیەکە دادەڕێژیت و یارمەتیەکە لە شێوەی شتومەک و خزمەت وەردەگریت.

IOM  لە فڕۆکەخانەکاندا یارمەتیت دەدات و هاوکاریت دەکات لە گواستنەوەت هەتا شاری نیشتەجێبوونت.