یارمەتی و پاڵپشتی بۆ گەڕانەوە بۆ وڵاتی خۆت
گەڕانەوە بۆ وڵاتی خۆت بە شێوەی ئارەزوومەندانە
ئەگەر نەتوانیت لە فینلەندا بمێنیتەوە و بتەوێت بگەڕێیتەوە بۆ وڵاتی خۆت دەتوانیت یارمەتی وەربگریت. گەڕانەوەی ئارەزوومەندانە دەرفەتێکە بۆ داواکارانی پەنابەری و ئەوانەی کە بێ بەڵگەنامەن. گەڕانەوە دەکرێت بۆ وڵاتێکی دیکەش بکرێت کە تۆ لەوێدا مۆڵەتی مانەوەت هەیە.
ئایا مۆڵەتی مانەوەت وەرنەگرتووە؟
ئایا بیرت لە گەڕانەوە بۆ وڵاتی خۆت کردووەتەوە؟
بۆ مانەوە لە فینلەندا پێویست بە مۆڵەتی مانەوە دەکات. ئەگەر وەرت نەگرتووە، فەرمانگەی کۆچ Migri و ئای ئۆ ئێم IOM یارمەتیت دەدەن بۆ گەڕانەوە بۆ وڵاتی خۆت.
بڕیارەکانی مافی پەنابەری لەسەر بنەمای یاسایی دەدرێن و بە شێوەی تاکە کەسی دەردەکرێن، دەکرێت سکاڵا لە دژی بڕیارەکان بکرێت، بەڵام ئەگەر سکاڵاکان پەسەند نەکرێن، دەتوانیت گەڕانەوەی ئارەزوومەندانە هەڵبژێریت.
بۆچی گەڕانەوەی ئارەزوومەندانە هەڵبژێرم؟
گەڕانەوەی ئارەزوومەندانە بە مەرجەکانی خۆت ڕوو دەدات و دەتوانیت پەیوەند بە گەڕانەوە بۆ وڵاتی خۆت پاڵپشتیی دارایی و یارمەتیی دیکە وەربگریت.
کاتێک کە ئارەزوومەندانە دەگەڕێیتەوە، کاتت دەبێت بۆ خۆ ئامادەکردن بۆ ڕۆیشتن، گەڕانەوەکەش وەکو گەشتیارێکی ئاسایی بە گەشتێکی ئاسمانیی ئاسایی ڕوو دەدات. دەتوانیت پلان بۆ گەڕانەوەکە و کاتی دوای گەڕانەوەکە دابنێیت و پەیوەندی بە کەسووکارتەوە بکەیت لە وڵاتی خۆتدا.
هەروەها دەتوانیت یارمەتیی گەڕانەوە وەربگریت بۆ دووبارە ئاوێتەبوونەوە لە وڵاتەکەدا. بەر لە گەڕانەوەکەشت هەر کاتێک بتەوێت دەتوانیت لە بڕیاری گەڕانەوەکەت پاشگەزبیتەوە.
یارمەتی بۆ ئەو کەسانەش کە بێ بەڵگەنامەن
ئەگەر کەسێکی بی بەڵگەنامەیت، تۆش دەتوانیت یارمەتی وەربگریت بۆ گەڕانەوە. بارودۆخی هەر کەسیک بە شێوەی تاکەکەسی ڕوونکردنەوەی بۆ دەکرێت. ئازایانە پەیوەندی بکە، ئێمەش ڕێنماییت دەکەین. پەیوەندیکردن پابەندی هیچ شتێکت ناکات.
ئەگەر مافی وەرگرتنی یارمەتیت نەبێت
ئەگەر گومان دەکەیت کە بتوانیت یارمەتی وەربگریت، لەگەڵ ئەوەشدا هەر دەتوانیت پرسیار لە بابەتەکە بکەیت. پێکەوە پیاچوونەوە بە مەرجەکانی یارمەتی دەکەین و ئەوە ڕوون دەکەینەوە کە ئایا دەرفەتت هەیە یان نا. لە هەندێک حاڵەتدا فەرمانگەی سۆشیالی ناوچەیی یان پۆلیسیش دەتوانێت یارمەتیت بدات بۆ گەڕانەوەت بۆ وڵاتی خۆت.
یارمەتیی دارایی بۆ گەڕانەوە
بۆ یارمەتیی دارایی چەند داواکارییەک هەیە. پێویستە گەڕانەوەکە یەکجارەکی بێت و تۆش بە ڕاستی پێویستیت بە یارمەتیی هەبێت. یارمەتیی گەڕانەوە دەتوانرێت تەنها یەک جار وەربگیرێت.
مەبەست لە گەڕانەوەی یەکجارەکی ئەوەیە کە، دەبێت تۆ بگەڕییتەوە بۆ ئەو وڵاتەی کە دەتوانیت لە دوای گەڕانەوەت بەشێوەی یاسایی لەوێدا بژیت. ئەمەش لە ڕووی کردەوەییەوە ئەوە دەگەیەنێت کە تۆ دەرفەتی ئەوەت هەیە لە وڵاتی گەڕانەودا ئیش بکەیت و شوێنی نیشتەجێبوون پەیدا بکەیت و بچیتە بازنەی خزمەتە گشتییەکانەوە.
هەروەها دەبێت هەرچی داوانامە یان سکاڵا کە پێشکەشت کردوون و پەیوەندییان بە مۆڵەتەکانی مانەوەوە هەیە بکشێنیتەوە. ئەگەر پێشتر لە ئەوروپاوە یارمەتیت وەرگرتبێت بۆ گەڕانەوە بۆت نیە دووبارە وەری بگریتەوە.
اتصل
باسی بارودۆخی خۆتمان بۆ بکە، ئێمەش یارمەتیت دەدەین بەرەو پێشەوە. پەیوەندیکردن بە هیچ شتێکەوە پابەندت ناکات.
نامەیەکی وەتسئەپ بنێرە یان پەیوەندی بکەن بە:
تکایە ئاگاداربە، واتسئەپ (WhatsApp) ئامرازێکی پارێزراو نییە بۆ تاوتوێکردنی زانیارییە کەسیەکان. بۆیە بۆ نموونە کۆدی کەسێتی، ژمارەی نەفەر، بەڵگەنامە یان زانیاریی هەستیار بە ڕێگای واتسئەپ مەنێرە.