پەیوەندی بکە، لە داڕشتنی داوانامەکەدا یارمەتیت دەدەین

هەموو شتەکان لە پەیوەندیکردنەوە دەست پێ دەکەن

بەر لە پێشکەشکردنی داوانامەکە، فەرمانگەی کۆچ ڕێنماییت دەکات و لە پێشکەشکردنی داواکەدا یارمەتیت دەدات. ئەگەر بیر لە گەڕانەوەی ئارەزوومەندانە دەکەیتەوە پەیوەندی بکە. پێکەوە بارودۆخەکەت ڕوون دەکەینەوە و بۆ پێشکەشکردنی داواکە ڕێنماییت پێ دەدەین و باسی بژاردەکانی خۆتت بۆ دەکەین. ئەگەر بتەوێت پێکەوە لەگەڵتدا داوانامەکە پڕ دەکەینەوە.

ئەگەر تۆ نەفەرێکی سەر بە ناوەندی پێشوازیت و دەتەوێت ئارەزوومەندانە بگەڕێیتەوە، پەیوەندی بە ناوەندی پێشوازییەکەی خۆتەوە بکە.

قۆناخی ١

پەیوەندی بکە

باسی بارودۆخەکەی خۆت بکە و ئێمەش یارمەتیت دەدەین بەرەو پێشەوە. پەیوەندیکردن پابەندی هیچ شتێکت ناکات.

تەلەفۆن بکە یان نامەی وەتس ئەپ بنێرە، بۆ: 

تکایە ئاگاداربە، واتسئەپ (WhatsApp) ئامرازێکی پارێزراو نییە بۆ تاوتوێکردنی زانیارییە کەسیەکان. بۆیە بۆ نموونە کۆدی کەسێتی، ژمارەی نەفەر، بەڵگەنامە یان زانیاریی هەستیار بە ڕێگای واتسئەپ مەنێرە.

هەروەها دەتوانیت ئیمەیل بنێریت بۆ:

return@migri.fi

قۆناخی ٢

تاوتوێکردنی داوانامەکە

فەرمانگەی کۆچ (میگری) یان ناوەندی پێشوازی داوانامەکەت تاوتوێ دەکات. لە بڕیارەکەدا بارودۆخی ژیانت لە ڕووە گشتییەکەیەوە لەچاو دەگیرێت. لە بڕیارەکەدا بۆ نموونە بارودۆخی خێزانەکەت و باری تەندروستیت لە چاو دەگیرێت.

میگری بۆ نموونە یارمەتی دەدات بۆ دووبارە ئاوێتەبوونەوە لە وڵاتەکەدا لە شێوەی پاڵپشتیی سوودمەندی. پاڵشتیی سوودمەندی دەکرێت بۆ نموونە یارمەتیی نیشتەجێبوون، پەیداکردنی شوێنی خوێندن یان شوێنی کار یان تەنانەت دامەزراندنی کاسبکارییەکی تایبەت لە خۆ بگرێت.

میگری لای پۆلیس دڵنیایی ئەوە وەردەگرێت کە ئایا ڕێگە بە گەڕانەوەی ئارەزوومەندانە دەدرێت یان نا. بەر لەوەی بڕیاری پاڵپشتییەکە بدرێت پێویستە لەسەرت هەرچی داوای مۆڵەتی مانەوە یان سکاڵات هەیە بیکشێنیتەوە.

کاتێک کە بڕیارەکە ئامادە دەبێت، میگری دەینرێت بۆ ئای ئۆ ئێم (IOM) کە ئەویش لەلایەن خۆیەوە دەست دەکات بە ڕێکخستنی کارەکانی گەڕانەوە.

قۆناخی ٣

گەڕانەوە بۆ ولاتی خۆت

ئای ئۆ ئێم IOM بە چەندین زمانی جیاجیا ڕێنمایی گەڕانەوەت پێ دەدات و گەشتی فڕۆکەت بۆ دەگرێت بۆ وڵاتی خۆت. ئەگەر پاسەپۆرتت نیە، یارمەتی دەدرێیت بۆ وەرگرتنی بەڵگەنامەی گەشتکردن لە سەفارەتی وڵاتەکەی خۆتدا. ئەگەر کێشەی تەندروستیت هەیە، ئەوانە لە رێکخستنی گەڕانەوەدا هەروەها لە دووبارە ئاوێتەبوونەوە لە وڵاتەکەتدا بۆ دڵنیابوون لە بەردەستبوونی چارەسەر و دەرمان لە چاو دەگیرێن.

لە فینلەندا ئەم شتانەت بۆ ڕێکدەخرێت:

  • بەڵگەنامەکانی گەشتکردن و بلیتەکانی گەشتکردن
  • ئەو بەڵگەنامانەی کە لای کاربەدەستانی فینلەندا ماونەتەوە
  • زانیارییەکانی پەیوەندیکردنی تایبەت بە وەرگرتنی یارمەتیی گەڕانەوە لە وڵاتی خۆتدا  

دوای گەڕانەوەت بۆ وڵاتی خۆت پلانێک دادەنێیت بۆ بەکارهێنانی یارمەتییەکە و لە شێوەی شتومەک و خزمەت یارمەتی وەردەگریت.

ئای ئۆ ئێم لە فڕۆکەخانەکاندا یارمەتیدەرت دەبێت و هەتاکو دەگەیتە شاری نیشتەجێبوونی خۆت لە گواستنەوەدا یارمەتیت دەدات.