پاڵپشتی دوای گەڕانەوە بۆ وڵاتی خۆت

داڕشتن و جێبەجێکردنی پلانی پاڵپشتیی سوودمەندی

دوای گەیشتنت بە وڵاتی گەڕانەوە، پەیوەندی بە پێشکەشکەری خزمەتەکانەوە بکە. بەر لە ڕۆیشتنت زانیارییەکانی پەیوەندیکردن بە پێشکەشکەری خزمەتەکانت لە لایەن ئای ئۆ ئێم IOM ەوە پێ دەدرێت،.

لەگەڵ پێشکەشکەری خزمەتەکان، لەسەر کات و شوێنی چاوپێکەوتنێکی هاوبەش ڕێک بکەوە. لە چاوپێکەوتنەکەدا بە وردەکارییەوە سەبارەت بە پلانەکەت و ئەوەی کە دەتەوێت ئەو یارمەتییەی کە پێت دەدرێت لە چیدا بەکاری بهێنیت گفتوگۆ دەکەیت. دەتوانیت پلانەکەت بە ئارامی جێبەجێ بکەیت و بیر لە بژاردەی جیاجیا بکەیتەوە.   

دوای ئەوەی کە لە فینلەندا میگری یان ئای ئۆ ئێم پشکنین بۆ پلانەکەت دەکات، ئینجا دەتوانیت دەست بکەیت بە جێبەجێ کردنی. پێشکەشکەری خزمەتەکان لە جێبەجێکردنی پلانەکەدا پاڵپشتیت دەکات.

زانیارییەکانی تایبەت بە هەر وڵاتێک

ئایا دەتەوێت ئاشنای زانیارییەکانی تایبەت بە گەڕانەوە بۆ وڵاتانی عیراق و سۆماڵ و کاتی دوای گەڕانەوە لەو وڵاتانەدا بیت؟ لای خوارەوە دەتوانیت ئاشنای ئەو شتانە بیت کە پەیوەندییان بەو بابەتەوە هەیە.  

  • Sustainable Reintegration Iraq 2.0 (SRI2) پرۆژەی

    ئایا بەنیازیت بۆ عێراق بگەڕێیتەوە؟ پرۆژەی SRI2 واتە Sustainable Reintegration Iraq 2.0 پشتیوانیی ئەو عێراقیانە دەکات کە دەگەڕنەوە بۆ وڵاتەکەیان بە پێشکەشکردنی فێرکاریی بازرگانی و گرووپی هاوتایی بە عەرەبی لە بەغدا و بە کوردی لە هەوڵێر.


  • یارمەتیی زیاتر لە عێراق

    لە MRC، دەتوانیت یارمەتی وەربگریت بۆ دووبارە ئاوێتەبوونەوە لە وڵاتەکەدا، بۆ نموونە. خوێندن و مەشقی پیشەیی، ڕاهێنانی کار، یارمەتیی دارایی، یارمەتیی دەروونی، ڕاوێژکاریی خێزان و هتد. هەروەها لە ڕێگەی MRC یەوە دەتوانیت داوای قەرزی بچووک بکەیت کە لەلایەن MoLSA ەوە دەدرێت.