Sustainable Reintegration Iraq 2.0 (SRI2) پرۆژەی
ئایا بەنیازیت بۆ عێراق بگەڕێیتەوە؟ پرۆژەی SRI2 واتە Sustainable Reintegration Iraq 2.0 پشتیوانیی ئەو عێراقیانە دەکات کە دەگەڕنەوە بۆ وڵاتەکەیان بە پێشکەشکردنی فێرکاریی بازرگانی و گرووپی هاوتایی بە عەرەبی لە بەغدا و بە کوردی لە هەوڵێر.
پرۆژەی SRI2 کوالیتی و خۆڕاگریی پرۆسەی گەڕانەوە و دووبارە خۆگونجاندنەوەی لە کۆمڵگادا بۆ عێراقیەکان پێشکەش دەکات. پرۆژەی SRI2 لەلایەن فەرمانگەی کۆچەوە ئەنجام دەدرێت بە هاوکاری لەگەڵ International Centre for Migration Policy Development ICMPD و Return & Reintegration Facilityn RRF. بودجەی پرۆژەکە لەلایەن یەکێتیی ئەورووپاوە دابین دەکرێت.
پشتیوانیەکەمان بریتیە لە
- فێرکاریی بازگرنای: شارەزایی کرداری بۆ دامەزراندن و بەڕێوەبردنی کۆمپانیای خۆت لە عێراق.
- گرووپەکانی پشتیوانیی هاوتایی: دەرفەتی وەرگرتن و دابەشکردنی ئەزموونەکان لەگەڵ کەسانی دیکەی کە دەگەڕێنەوە لە چوارچێوەیەکی ئەمن دا.
فێرکاریی بازرگانی
فێرکاریی بازگرنای لە بەغدا (بە عەرەبی) و لە هەولێر (بە کوردی) پێشکەشدەکرێت. خولەکە ٥ ڕۆژ دەخایەنێت. پارەیەکت بۆ دابینکردنی تێچووە بنچینەییەکانت بۆ بەشداریکردنت لە خولی فێرکارییەکە دا پێدەدرێت.
هەروەها بەرلە خولەکە دەرفەتێکی ئاگادارکردنەوە بە ڕێگای ڤیدیۆوە پێشکەش دەکرێت کە تێێدا باس لە چوارچێوەی بازرگانی لە عێراق، دۆخی ئابووری و دەرفەتە بازرگانیەکان، دەکرێت. ئامانج ئەوەیە کە بتوانیت سەبارەت بە دۆخی بازرگانیی ناوچەکە و تایبەتمەندیەکانی زانیاریی بەدەست بێنیت بەرلە گەڕانەوەت.
لەماوەی پەوەردەکەدا ئەم شتانە فێردەبیت:
- دیاریکردنی خاڵە بەهێزەکان و پێداویستییەکانی خۆت
- چۆنیەتی دەستپێکردن و بەڕێوەبردنی کۆمپانیایەک
- وەرگرتنی پشتگیری لە ئامادەکردنی پلانی بازرگانی دا
- تێگەیشتن بودجە، داهات و تێچوونەکان
- بۆ ناسینی گەڕاوەکانی تر لە ئەوروپا و هاوبەشکردنی ئەزموونەکانیاندا
یە Public Aid Organization (PAO) ڕێکخەری پەروەردەی بازگرانی
گرووپەکانی پشتیوانیی هاوتایی
بە ڕێگای گرووپەکانی پشتیوانیی هاوتایی لە بەغدا (بە زمانی عەرەبی) و لە هەولێر (بە زمانی کوردی) پشتیوانی پێشکەش دەکرێت. چاوپێکەوتنەکان هەر دوو هەفتە جارێک ڕێکدەخرێن.
گرووپەکان دابەشکراون بەسەر دوو بەشەوە:
- پیاەکان
- ژنەکان و ئەندامەکانی خێزانەکانی پیاوەکانی کە دەگەڕنەوە
لەم گرووپانەدا زاڵ بوون بەسەر سترێس، چارەسەرکردنی کێشەکان و شارەزاییەکانی تری ژیان باس دەکرێن. گرووپەکان پشتیوانیی هاوتایی و دابەشکردنی ئەزموونەکان پێشکەش دەکەن بە گفتوگۆ لەگەڵ کەسانی تری کە گەڕاونەتەوە و لە چوارچێوەیەکی ئەمن و پشتیوانیدا.
یە.Rehabilitation, Education, and Community Health (REACH) ڕێکخەری گرووپەکانی پشتیوانیی هاوتایی
چۆن دەتوانیت بەشداری لە خزمەتگوزارەیەکاندا بکەیت؟
- دەتوانیت پەیوەندی بکەیت لەگەڵ ڕاوێژکاریی گەڕانەوە یان کاربەدەستانی کۆچبەری.
بۆ زانیاریی زیاتر سەبارەت بە پرۆژەکە، خزمەتگوزاریەکان و بەشداریکردن پەیوەندی بکە لەگەڵ تیمی SRI2:
- ژمارەی تەلەفۆن (358504481017+ بە عەرەبی، ئینگلیزی و فینلەندی)
- ئیمەیل: SRI2@migri.fi
ئەم ماڵپەڕە/ئەژمارە بە پشتیوانیی دارایی یەکێتیی ئەورووپا داڕێژراوە و بەڕێوەدەبردرێت بە سەرپەرشتیی ICMPD و بەڕێگای Return & Reintegration Facilityەوە. فەرمانگەی کۆچ بەرپرسیارە لە ناوەڕۆکی ماڵپەڕەکە، و ماڵپەڕەکە ڕوانگەی فەرمیی یەکێتیی ئەورووپا یان ICMPD نیە.



