یارمەتی بۆ دووبارە ئاوێتەبوونەوە
یارمەتی لە شێوەی پاڵپشتیی سوودمەندی
لە کاتی گەڕانەوەی ئارەزوومەندانەدا دەکرێت بەپێی هەر بارودۆخێک بە جیاواز بڕی ٢٠٠٠ یۆڕۆ – ٥٣٠٠ یۆڕۆ یارمەتی بدرێت. یارمەتییەکە هەمیشە لە شێوازی پاڵپشتیی سوودمەندی دەدرێت.
پاڵپشتیی سوودمەندی
پاڵپشتیی سوودمەندی دەستەواژەیەکی فەرمییە بۆ ئەو پاڵپشتییەی کە پارەی کاش نیە. ئەم جۆرە پاڵپشتییەش دەکرێت بۆ نموونە بریتی بێت لە پاڵپشتی بۆ دامەزراندنی کاسبکارییەک، بۆ پەیداکردنی خانوو، بۆ خوێندن یان خزمەتە تەندروستییەکان.
بۆ تۆ باشتر وایە بیر لە دەرفەتەکانی خۆت بکەیتەوە لە وڵاتی خۆتدا. بۆ نموونە بیر لەم شتانەی لای خوارەوە بکەرەوە:
- دەگەڕییتەوە بۆ ناو چی جۆرە بارودۆخێک؟
- پێشتر چیت کردووە لە وڵاتی خۆتدا؟
- دوای گەڕانەوت بۆ وڵاتی خۆت پێویستیت بە چی دەبێت؟
- چۆن دەتوانیت سوود لەو پاڵپشتیە وەربگریت کە پێت دەدرێت؟
سەبارەت بە دەرفەتەکانی بەکارهێنانی پاڵپشتییەکە و ئەو کردەوانەی کە پەیوەندییان بە ڕێکخستنی پاڵپشتییە سوودمەندییەکانەوە هەیە ڕێنماییت پێ دەدرێت. پاڵپشتییە سوودمەندییەکە لە وەڵاتی گەڕانەوەتدا بە ڕێگەی لایەنێکی باوەڕپێکراو بۆت ڕێک دەخرێت کە دوایی تۆ هاوکاریی لەگەڵدا دەکەیت.
پاڵپشتیی سوودمەندی هەمیشە بە ڕێگەی لایەنێکی باوەڕپێکراو و پشتڕاستکراوە ڕێک دەخرێت. لە وڵاتی خۆتدا و بۆ نموونە کاربەدەستانی وڵاتەکەی خۆت دەستوەردان لە ڕێکخستنی پاڵپشتیی سوودمەندی ناکەن.
چەند ئاماژەیەکی بچووک بۆ بەکارهێنانی پاڵپشتیی سوودمەندی
پاڵپشتیی سوودمەندی نەرمی تیادا هەیە و بۆ هەر کەسێک بە جیاواز بڕیاری لەسەر دەدرێت. سەیری ئەم ڤیدیۆیانەی لای خوارەوە بکە کە باس لە ئەزموونەکانی حەسەن و فەدومۆ و فەرەح دەکەن لە گەڕانەوەیاندا بۆ وڵاتی خۆیان.
بەپێی هەر یەکێک لە وڵاتانی گەڕانەوە لایەنی پێشکەشکەری خزمەتەکان جیاوازن. ئەو پێشکەشکەری خزمەتانەی کە فەرمانگەی کۆچ بەکاریان دەهێنێت پێکهاتوون لەمانە؛ ڕێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی (IOM)، ناوەندی تەکنۆلۆجی و ڕاهێنانی ئەوروپا European Technology and Training Center (ETTC) یانیش کاریتاس ئینتەرناشیونالیس Caritas Internationalis. ئەگەر دەتەوێت بۆ ئەو مەبەستە ئاماژەت دەستکەوێت کە لە چی شتێکدا دەتوانرێت پاڵپشتیی سوودمەندی بەکاربهێنرێت، سەیری ئەو چیرۆکی گەڕانەوانە بکە لە سایتەکانی ETTC و Caritas .
پەیوەندی بکە
باسی بارودۆخی خۆتمان بۆ بکە، ئێمەش یارمەتیت دەدەین بەرەو پێشەوە. پەیوەندیکردن بە هیچ شتێکەوە پابەندت ناکات.
نامەیەکی وەتسئەپ بنێرە یان پەیوەندی بکەن بە:
تکایە ئاگاداربە، واتسئەپ (WhatsApp) ئامرازێکی پارێزراو نییە بۆ تاوتوێکردنی زانیارییە کەسیەکان. بۆیە بۆ نموونە کۆدی کەسێتی، ژمارەی نەفەر، بەڵگەنامە یان زانیاریی هەستیار بە ڕێگای واتسئەپ مەنێرە.