Sustainable Reintegration Iraq 2.0 (SRI2) پرۆژەی

ئایا بەنیازیت بۆ عێراق بگەڕێیتەوە؟ پرۆژەی SRI2 واتە Sustainable Reintegration Iraq 2.0 پشتیوانیی ئەو عێراقیانە دەکات کە دەگەڕنەوە بۆ وڵاتەکەیان بە پێشکەشکردنی فێرکاریی بازرگانی و گرووپی هاوتایی بە عەرەبی لە بەغدا و بە کوردی لە هەوڵێر.

پرۆژەی SRI2 کوالیتی و خۆڕاگریی پرۆسەی گەڕانەوە و دووبارە خۆگونجاندنەوەی لە کۆمڵگادا بۆ عێراقیەکان پێشکەش دەکات. پرۆژەی SRI2 لەلایەن فەرمانگەی کۆچەوە ئەنجام دەدرێت بە هاوکاری لەگەڵ International Centre for Migration Policy Development ICMPD و Return & Reintegration Facilityn RRF. بودجەی پرۆژەکە لەلایەن یەکێتیی ئەورووپاوە دابین دەکرێت.

پشتیوانیەکەمان بریتیە لە

  • فێرکاریی بازگرنای: شارەزایی کرداری بۆ دامەزراندن و بەڕێوەبردنی کۆمپانیای خۆت لە عێراق.
  • گرووپەکانی پشتیوانیی هاوتایی: دەرفەتی وەرگرتن و دابەشکردنی ئەزموونەکان لەگەڵ کەسانی دیکەی کە دەگەڕێنەوە لە چوارچێوەیەکی ئەمن دا.

فێرکاریی بازرگانی

فێرکاریی بازگرنای لە بەغدا (بە عەرەبی) و لە هەولێر (بە کوردی) پێشکەشدەکرێت. خولەکە ٥ ڕۆژ دەخایەنێت. پارەیەکت بۆ دابینکردنی تێچووە بنچینەییەکانت بۆ بەشداریکردنت لە خولی فێرکارییەکە دا پێدەدرێت.

هەروەها بەرلە خولەکە دەرفەتێکی ئاگادارکردنەوە بە ڕێگای ڤیدیۆوە پێشکەش دەکرێت کە تێێدا باس لە چوارچێوەی بازرگانی لە عێراق، دۆخی ئابووری و دەرفەتە بازرگانیەکان، دەکرێت. ئامانج ئەوەیە کە بتوانیت سەبارەت بە دۆخی بازرگانیی ناوچەکە و تایبەتمەندیەکانی زانیاریی بەدەست بێنیت بەرلە گەڕانەوەت.

لەماوەی پەوەردەکەدا ئەم شتانە فێردەبیت:

  • دیاریکردنی خاڵە بەهێزەکان و پێداویستییەکانی خۆت
  • چۆنیەتی دەستپێکردن و بەڕێوەبردنی کۆمپانیایەک
  • وەرگرتنی پشتگیری لە ئامادەکردنی پلانی بازرگانی دا
  • تێگەیشتن بودجە، داهات و تێچوونەکان
  • بۆ ناسینی گەڕاوەکانی تر لە ئەوروپا و هاوبەشکردنی ئەزموونەکانیاندا

یە Public Aid Organization (PAO) ڕێکخەری پەروەردەی بازگرانی

گرووپەکانی پشتیوانیی هاوتایی

بە ڕێگای گرووپەکانی پشتیوانیی هاوتایی لە بەغدا (بە زمانی عەرەبی) و لە هەولێر (بە زمانی کوردی) پشتیوانی پێشکەش دەکرێت. چاوپێکەوتنەکان هەر دوو هەفتە جارێک ڕێکدەخرێن.

گرووپەکان دابەشکراون بەسەر دوو بەشەوە:

  • پیاەکان
  • ژنەکان و ئەندامەکانی خێزانەکانی پیاوەکانی کە دەگەڕنەوە

لەم گرووپانەدا زاڵ بوون بەسەر سترێس، چارەسەرکردنی کێشەکان و شارەزاییەکانی تری ژیان باس دەکرێن. گرووپەکان پشتیوانیی هاوتایی و دابەشکردنی ئەزموونەکان پێشکەش دەکەن بە گفتوگۆ لەگەڵ کەسانی تری کە گەڕاونەتەوە و لە چوارچێوەیەکی ئەمن و پشتیوانیدا.

 یە.Rehabilitation, Education, and Community Health (REACH) ڕێکخەری گرووپەکانی پشتیوانیی هاوتایی

چۆن دەتوانیت بەشداری لە خزمەتگوزارەیەکاندا بکەیت؟

  • دەتوانیت پەیوەندی بکەیت لەگەڵ ڕاوێژکاریی گەڕانەوە یان کاربەدەستانی کۆچبەری.

بۆ زانیاریی زیاتر سەبارەت بە پرۆژەکە، خزمەتگوزاریەکان و بەشداریکردن پەیوەندی بکە لەگەڵ تیمی SRI2:

  • ژمارەی تەلەفۆن (358504481017+ بە عەرەبی، ئینگلیزی و فینلەندی)
  • ئیمەیل: SRI2@migri.fi 

ئەم ماڵپەڕە/ئەژمارە بە پشتیوانیی دارایی یەکێتیی ئەورووپا داڕێژراوە و بەڕێوەدەبردرێت بە سەرپەرشتیی ICMPD و بەڕێگای Return & Reintegration Facilityەوە. فەرمانگەی کۆچ بەرپرسیارە لە ناوەڕۆکی ماڵپەڕەکە، و ماڵپەڕەکە ڕوانگەی فەرمیی یەکێتیی ئەورووپا یان ICMPD نیە.

یارمەتیی زیاتر لە عێراق

یارمەتیی زیاتر لە عێراق

Migration Resource Centre – MRC

لە MRC، دەتوانیت یارمەتی وەربگریت بۆ دووبارە ئاوێتەبوونەوە لە وڵاتەکەدا، بۆ نموونە. خوێندن و مەشقی پیشەیی، ڕاهێنانی کار، یارمەتیی دارایی، یارمەتیی دەروونی، ڕاوێژکاریی خێزان و هتد. هەروەها لە ڕێگەی MRC یەوە دەتوانیت داوای قەرزی بچووک بکەیت کە لەلایەن MoLSA ەوە دەدرێت.

MRC بە هاوکاری لەگەڵ وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی عێراق (MoLSA) یارمەتی پێشکەشی گەڕاوەکان دەکات. نووسینگەی MRC هەر لە شوێنی MoLSAدا لە بەغدا، بەڵام لە هەولێریش نووسینگەیەک دەکەنەوە.

دوای گەڕانەوە بۆ عێراق بە ئاسانی دەتوانیت لە ڕێگەی هێڵی گەرمی بێبەرامبەر (800 50 555)  ەوە پەیوەندی بە MRC بەوە بکەیت. دەتوانیت زانیاری زیاتر لەسەر کارەکانی MRC و ئەو خزمەتە یارمەتیدەرانەی کە لە ڕێگەی ئەوانەوە دەست دەکەون لە ناونیشانی Home – MRC Iraq وەربگریت. MRC لە فەیسبووکیش مركز موارد العمل وهجرة العمال | Facebook هەروەها لە یوتوبیش MRC Iraq مركز موارد العمل وهجرة العمال – YouTube مەشق و زانیاری پێشکەش دەکات.  

دەرفەتەکانی تر

The Station

ئەگەر دوای گەڕانەوەت بۆ عێراق  ئارەزووی چالاکییەکانی start up ت هەبێت ، لەوانەیە The Station لایەنێکی باش بێت بۆ ئاشنابوونت بە بابەتەکە. The Station بۆ نموونە ڕێنمایی کاسبکارییەکانی start up  و دەرفەتەکانی پەیوەندی دروستکردن پێشکەش دەکات.  هەروەها دەتوانیت شوێنی کارکردن  لە شوێنی co-working ی سەر بە The Station بە کرێ بگریت.

Station Foundation for Entrepreneurship  ڕێکخراوێکی قازانج نەویست و سەربەخۆ و ناحکومیی عێراقییە و ئەرکی بەهێزکردنی گەنجانی عێراق و پاڵپشتیکردنی گەشەپێدانی ئابوورییە. The Station لە کاتی دامەزراندنیەوە لە ساڵی ٢٠١٨ ڕۆڵی سەرەکی هەبووە لە پاڵپشتیکردنی هەزاران گەنجی عێراقی لە فێربوونی کارامەیی نوێ و دۆزینەوەی هەلی کار و دامەزراندنی کاسبکاریەکان و گەشەپێدانیان.

The Station  لە بەغدا و هەولێر و موسڵ کاردەکات.  

زانیاری زیاتر سەبارەت بە کارەکانی The Station لەم ناونیشانە دەستدەکەوێت:  TheStation – Home (the-station.iq) , المحطة – The Station | Facebook